Skip to the content

هەواڵەکان

بڕوانامەی زانكۆی (HAMK)ى فنلاندى بەسەر (٥٣) بەشداربوى پێداگۆجى دابەشكرا

لە مەراسیمێك و لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكیدا كە بەبۆنەی دابەشکردنى بڕوانامەى زانكۆی (HAMK)ى فنلاندى بەسەر 53 بەشداربوى ڕاوندى یەکەم و دوەمى پێداگۆجى (ڕێگەکانى وانە وتنەوە) ڕێكخرابوو، لەسەرەتادا ئامادەبووان بەساتێك ڕێگرتن بۆ گیانی پاكی شەهیدان بەبێ دەنگی وەستان.

کۆبونەوەى هاوبەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەچو

بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە، کۆبونەوەى دەورى نێوان هەردو وەزارەت بە بەشدارى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردولا بەڕێوەچو.

لێژنەى ئامادەکارى وۆرکشۆپى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پەروەردە کۆبونەوە

بەمەبەستى ئامادارکارییەکان بۆ بەرێوەچونى وۆرکشۆپى هاوبەشى نێوان هەردوو وەزارەت کۆبونەوەیەک لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.

وۆرک شۆپێک بۆ جێبەجێکردنى پێدانى فەندى یەکێتى ئەوروپا بەزانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 بۆ پەرەپێدانی بوارەکانی جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پڕۆسێس و دڵنیایی جۆری و حوکمرانی باش لە سیستمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەڕێگەى فەندى یەکێتى ئەورپا پرۆژەکە دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى دەستەى سەرپەرشتیارى پەیمانگە دوەمین کۆبونەوە بەڕێوەچو

ئەمڕۆ سێشەمە 2021/2/2 بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى دەستەى سەرپەرشتیارى پەیمانگەى باڵاى زانستە دارایى و ژمێریارییەکان، بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و راوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى و ستافى پەیمانگە کە پێکهاتوە لە (سەرۆکى کۆمەڵەى زانستى ژمێرکارانى یاسایى) و (نەقیبى سەندیکارى ژمێرکاران و وردبینان) و (نوێنەرى سەرۆکى ئەنجومەنى پیشە) دوەمین کۆبونەوەى پەیمانگە دواى دامەزراندنى بەڕێوەچو.

بەهۆی بەردەوامی و سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ستایشی هەوڵ و بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بۆ پاراستنی پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید - 19 بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستمى خوێندنى ئاوێتەى داوە وەک پێویستیەکى سەردەم و هاوشێوەى زۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان، ئەم سیستمە سەرکەوتنى بەرچاوى لە ناوەندەکانى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستهێناوە. لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتى مامۆستایانى کوردستان دەستخۆشی و پیرۆزبایى سەرکەوتن و بەردەوامى پرۆسەى خوێندن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکات.

وەزیرى خوێندنى باڵا: پێویستە کارئاسانى تەواو بۆ ڕایکردنى کاروبارى مامۆستایان و هاوڵاتیان بکرێ

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوبەرى ژمێریارى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچو.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.