Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیرى خوێندنى باڵا: یەکێک لە گرفتە گەورەکانی توێژینەوەی زانستی لەکوردستان، نەبونی بودجەی تایبەتە بە توێژینەوە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: گرنگە پێکەوە گفتوگۆ بکەین بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمێکی زانستی بۆ تۆمارکردنی هەمو ئەو داتایانەی کە لە ئەنجامی پراکتیزەکردنی کاری پزیشکییەوە دروست دەبن، بۆئەوەی توێژەرانمان بتوانن دەستیان بگاتە ئەو داتایانە و لە ڕێگای شیکردنەوە و ڕاڤەکردنیان هەم توێژینەوەی ئاست بەرز بەرهەم بهێنن و هەم هاوکاربن بۆ پەرەپێدانی زیاتری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی وڵاتەکەمان.

چوارەمین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بایۆلۆجى و زانستە تەندروستییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو

د.خەتاب ئەحمەد شێخانى بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدوداچوون ڕایگەیاند: لە ئاییندەیەکى نزیکدا لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گرانتێکی نوێ بۆ توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیه‌ندرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا: کایەی ئەکادیمی بەبێ بەشداری کارایی خانمان لاسەنگ و نایەکسانە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە کاتیكدا لە (٥٧٪)ی خوێندکارانی زانکۆکان لە ڕەگەزی مێ پێکدێن، بەڵام لە ناو مامۆستایاندا ڕێژەی خانمان تەنها (٣٣٪)یە، لە سەرکردایەتی دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا ڕێژەکە یەکجار کەمە.

ئاسانکارى بۆ خوێندکارانى کورد لە ئۆکرانیا دەکرێت

د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە ڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕوویان لە زانکۆکانى ئۆکرانیا کردووە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بە مەبەستى گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکانى کوردستان.

بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمی ڕۆژی كۆلێجی پزیشكی ددانى زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هیوام وایە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی زانکۆیەکی حکومی تایبەتمەند بە بوارەکانی خوێندنی پزیشکی لە شاری سلێمانی دابمەزرێنین.

بە بەشداریی وەزیرى خوێندنى باڵا، سەرى ساڵى نوێى چینى لە هەولێر بەرز ڕاگیرا

فیستیڤاڵى سەرى ساڵى نوێى چینى کە لەلایەن بەشى زمانى چینى لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕێکخرابو بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکى زانستی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکار بوو

بە ئامادەبونى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕێوڕەسمێکدا د. کامەران یونس، وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکاربوو