Skip to the content

هەواڵەکان

ڕاوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا: چاوەڕێی پرۆژەی گەورە لە دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی دەکەین

ڕاوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆ پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی دڵخۆشى خۆى نیشاندا بە هەبوونی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتى ستراتیژى و زانستى و بوونی ژێرخانێكی ئاستبەرز لەڕووی ئامێر و تاقیگە و ستافی پرۆفیشناڵ بە گرنگ زانی.

سه‌نتەرەکانى توێژینەوەی زانستی لە زانکۆى هەڵەبجە و گەرمیان به‌سه‌ركرانه‌وه‌

بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کاروبارى سه‌نتەرەکانى توێژینەوە, وەفدێکى وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سەرپەرشتى ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی، زانکۆکانى هەڵەبجە و گەرمیانی بەسەرکردەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا چوار پۆست لە زانکۆى هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چوار پۆست لە (زانکۆى هەڵەبجە)  بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى لە  زانکۆى کۆیە بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی، لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

هەشتەمین کۆنفرانسی قوتابی لە زانکۆی سۆران دەستی بە کارەکانی کرد كه‌ تایبەتە بە توێژینەوەی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و  بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كاره‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه‌ بەردەوام دەبێت.



کونسوڵى بەریتانیا پشتیوانى پڕۆژە زانستییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: لە بوارى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، نزیکەى (٥٠) پڕۆژەى زانستى هاوبەشمان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیە.

وەزیرى خوێندنى باڵا لە‌گە‌ڵ ژمارەیەک خوێندکارى زانکۆى ڕاپەڕین کۆبۆوە‌‌

د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى،بەئامادەبونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى پێشوازی کرد لەژمارەیەک خوێندکارى زانکۆى ڕاپەڕین.

پەیامی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ شەستهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

پەیامی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ شەستهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

كار بۆ کاراکردنى چالاکییە وەرزشیەکان لە زانکۆکان ده‌كرێت

بۆ بایەخدان بەچالاکییە وەرزشیەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتى بریکاری وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەڕێوە چوو.

شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی زاخۆ بەڕێوە چوو

لە زانکۆی زاخۆ شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد کە نزیکەی (٩٠) توێژینەوە لەلایەن توێژەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش کراوە، لە بوارەکانی فۆلکلۆری کوردی و ئەدەب و زمان و مێژوو و جڤاک و کەلەپوور.