لەکۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، شێواز و پلانەکانى وەرگرتنى خوێندکاران/ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن تاوتوێکرا.
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت و بۆ ئهو مهبهستهش چهند ڕێنمایی و تێبینییهكی بڵاوكردۆتهوه
ئەنجومەنەکانى کوردستانى و ئوردنى بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان هەماهەنگى یەکتر دەکەن
بەمەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى لە نێوان ئەنجومەنى کوردستانى بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و ئەنجومەنى ئوردنى بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، وەفدێکى باڵاى ئەنجومەنى کوردستانى سەردانى وڵاتى ئوردن دەکات.
پرۆسهی گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەست پێدەکات
وڵاتى یۆنان زەمالەى خوێندن پێشکەشی هەرێمى کوردستان دەکات
وڵاتى یۆنان، بڕیاریدا بۆ پەرەپێدانى سیستمى خوێندن و گەشەپێدانى پرۆگرامەکان و ئاڵوگۆڕى خوێندکاران و دابینکردنى زەمالەى خوێندن پشتگیرى هەرێمى کوردستان بکات.
پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دەرچوونى پەیڕەوى مۆڵەتى خوێندن دەستکەوت و دەرفەتێکی گرنگ و پڕبایەخە بەئاراستەی شەفافییەت و عەدالەت و رێگەگرتن لە زۆری و بۆری بڕوانامەی ئاست نزم و بێ کوالێتی.
وەزارەتى خوێندنى باڵا بە هاوکارى کۆمپانیاى هواوى، داتا سێنتەرى تایبەت بە سەرچاوە زانستیەکان بنیاد دەنێت
لە کۆبوونەوە و گفتوگۆى نێوان د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لی شيانغ يو (سبيس لی) جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاى هواوى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، باس لە ئاڵوگۆڕى زانستى و ئاشناکردنى خوێندکارانى هەرێمى کوردستان بە کلتورى وڵاتى چین و دروستکردنى ئەکادیمیای ئایتى لە زانکۆى سەلاحەدین و پۆلیتەکنیکى سلێمانى و پەرەپێدانى تواناکانى کۆمپیوتەر و ئایتی لە زانکۆکانى کوردستان کرا.
وەزیری خوێندنى باڵا باڵەخانەى تازەىپزیشکى ددان و دەرمانسازى لە زانکۆى کۆمار لە سلێمانى دەکاتەوە
لە ڕێورەسمێکدا باڵەخانەى تازەى پزیشکى ددان و دەرمانسازى و کلینیکى پزیشکى ددان لە زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە سلێمانى کرایەوە.
سەنتەرێ زانكۆیا دهۆك بۆ پشكنین و ڤەكۆلینێن كۆرۆنایێ هاته ڤەکرن
سەنتەرێ زانكۆیا دهۆك بۆ پشكنین و ڤەكۆلینێن كۆرۆنایێ و نەخۆشیێن ڤەگر ل سەرۆكاتیا زانكۆیا دهۆك ژلایێ د. ئارام محمد قادر وەزیرێ خاندنا بلند و ڤەکۆلینێن زانستى و د. سامان بەرزنجى وەزیرێ ساخلەمیێ و سەرۆكێ زانكۆیا دهۆك ڤه هاته ڤەكرن.
بۆ خزمەتى فەرمانبەران، جێبەجێکردنى پرۆژەى شارى خوێندنى باڵا تاوتوێدەکرێت
ئەمڕۆ دوشەممە (2021/3/8) بەسەرپەرشتى د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبونەوەى لێژنەى تایبەتمەندى وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیاى جێبەجێکارى پرۆژەى نیشتەجێبونى شارى خوێندنى باڵا، لە سێنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.