لە ڕێورەسمێکدا باڵەخانەى تازەى پزیشکى ددان و دەرمانسازى و کلینیکى پزیشکى ددان لە زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە سلێمانى کرایەوە.
کار و چالاکییەکان
وەزیری خوێندنى باڵا: نابێت زانکۆ تایبەتەکان ببێتە شوێنى بەخشینی بروانامەی بێ ناوەرۆک
ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٦ د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەجیا سەردانى هەریەک لە زانکۆى نەورۆزو زانکۆی جیهانی لە شارى دهۆک کردو لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆکان بەجیا کۆبۆوە.
سەنتەرێ زانكۆیا دهۆك بۆ پشكنین و ڤەكۆلینێن كۆرۆنایێ هاته ڤەکرن
سەنتەرێ زانكۆیا دهۆك بۆ پشكنین و ڤەكۆلینێن كۆرۆنایێ و نەخۆشیێن ڤەگر ل سەرۆكاتیا زانكۆیا دهۆك ژلایێ د. ئارام محمد قادر وەزیرێ خاندنا بلند و ڤەکۆلینێن زانستى و د. سامان بەرزنجى وەزیرێ ساخلەمیێ و سەرۆكێ زانكۆیا دهۆك ڤه هاته ڤەكرن.
وەزیری خوێندنى باڵا 8ى مارس لە خانمانى وەزارەت پیرۆز دەکات
ئەمڕۆ دوشەممە 2021/3/8 لە رۆژی جیهانی ژناندا، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە خانمانى وەزارەت كردو یادی 8ى مارسی لە خانمان بەگشتی و فەرمانبەرە خانمەکانى وەزارەت پیرۆز كرد.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى گواستنەوەو گەیاندن
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوەو گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
وەزیرى خوێندنى باڵا كۆلێژی زانستە سروشتییەكانى لە قەزای چوارتا كردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-2-2021 د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كۆلێژی زانستە سروشتییەكانی زانكۆی سلێمانی لە قەزای چوارتا كردەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازى لە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەرکمانە لەدوای نزیکەی سی ساڵ لەحوکمرانیمان، دامەزراوەکانى حکومەت بکەینە شوێنی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان بەگشتی و خوێندکارانی وڵاتەکەمان بەتایبەتی.
وەزیری خوێندنی باڵا پێشوازی وەفدێكی سەندیكای پزیشكانی کرد
د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی لە وەفدێكی سەندیكای پزیشكانی كوردستان بەسەرۆكایەتی د.شوان قادر جێگری نەقیبی سەندیكای پزیشكانی كوردستان كرد.
بەئامادەبونى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا، کلینیکى تایبەت بە راهێنانى کاندیدانى خوێندنى باڵا لە کۆلێژى پزیشکى ددانى زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک کرایەوە
بە ئامادەبونى د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت، لە زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک کلینیکى تایبەت بە راهێنانى کاندیدانى خوێندنى باڵا کرایەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا دهرفهتی زەمالهی خوێندنى ماستەر، دکتۆرا لە روسیا بڵاودەکاتەوە
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی دهزگاو دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە ووڵاتی ڕوسیای فیدراڵ زهمالهی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا بڵاودەکاتەوە.