کار و چالاکییەکان
دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دهتوانن پاسوۆرد و یوزهرنهیمهكانیان وهربگرنهوه
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچووانى قۆناغى دوانزە ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەزموونەکان کرا.
وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ زانکۆکان: بەڕەچاوکردنى کواڵتى، زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى بڕەخسێنن
لەکۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، شێواز و پلانەکانى وەرگرتنى خوێندکاران/ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن تاوتوێکرا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت و بۆ ئهو مهبهستهش چهند ڕێنمایی و تێبینییهكی بڵاوكردۆتهوه
ستراتیژیەت و پلان، بۆ پەرەپێدانى خوێندنى پیشەیی و تەکنیکى لە کوردستان دادەنرێت
بەمەبەستى دانانى ستراتیژیەت و پلانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لێژنەى باڵاى دانانى ستراتیژیەت و پلانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبۆوە.
ئەنجومەنەکانى کوردستانى و ئوردنى بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان هەماهەنگى یەکتر دەکەن
بەمەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى لە نێوان ئەنجومەنى کوردستانى بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و ئەنجومەنى ئوردنى بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، وەفدێکى باڵاى ئەنجومەنى کوردستانى سەردانى وڵاتى ئوردن دەکات.
وەزیرى خوێندنى باڵا: پەیوەندییەکانمان بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى لەگەڵ وڵاتى چین فراوان دەکەین
كونسوڵگهری وڵاتی چین کۆرسێکى دوو هەفتەیى بە مەبەستى ڕاهێنان و ئاشناکردنى فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ چۆنییەتى بەڕێوەبردنى دامودەزگا زانستییەکانى هەرێمى کوردستان دهكاتهوه
وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە، ڕەشنووسى ستراتیژى گەشەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان ئامادە دەکەن.
پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆکان لە ناو هۆڵەکانى خوێندن دەست پێدەکاتەوە
ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا پڕۆسەى خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆکانى کوردستان، لەناو هۆڵەکانى خوێندن واتە (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت.
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا هاوکارى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە پاڵ بەرزنرخاندنى پشتیوانییەکانى ئەمریکا لەڕوى سیاسى و سەربازى و مرۆیى بۆ گەلى کوردستان، ڕایدەگەیەنێت پشتیوانییە زانستى و ئەکادیمییەکانى حکومەتى ئەمریکا بۆ سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان بەگرنگ دەزانین.