Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه‌سوكاری شه‌هیدان لێی سوودمەند دەبن

عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ديوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ليژنەی وردبينی و پێداچوونەوەی دۆسيەی زيندانيكراو و گيراوانی سياسی كرد

خزمه‌تكردنی كچ و كوڕی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وامە

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە شاندێکى زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى کرد

وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان بەردەوامە لە بە نێودەوڵەتیکردنى جینۆسایدى گەلی كورد و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان

بە سەرۆکایەتى عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، کۆبوونەوەی دەستەی کاروباری جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەنجام درا.

رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ئامادەیی دەربڕی بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەت مۆنۆمێنتێکی مۆدێرنی ئەنفال لە گەرمیان دروست بكات

ڕۆژی سێشەممە ٢٧/٤/٢٠٢١ عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرپەرشتی دکتۆر کارین مۆڵدۆچ رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کۆ بووەوە.

لە ٤۷یـەمین ساڵڕۆژیدا تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆى شەهیدانى بۆردوومانەکەى قەڵادزێ دانرا

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٢٤/٤/٢٠٢١ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ٤۷یـەمین ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی قەڵادزێدا لەلایەن حكومەتی ڕووخاوى عێراقەوە ڕاگەیێنراوێكی بڵاو كردەوە.

لیژنەی وردبینی و پێداچونەوە بە دۆسیەکانی تاقانەکانی جینۆساید کۆتایی بە کارەکانی هێنا

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١٨ پاڵپشت بە یاسای ژمارە ۲ ی ساڵی ۲۰۲۰ (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازات و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان- عێراق) و ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۲٥۷ لە ڕێکەوتی ۲٨ / ١ /٢٠٢١ تایبەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی تاقانەکانی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە (۳٤)مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردەوە

ڕۆژی هەینی 16/4/2021 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە (۳٤)مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆنۆمێنت و گۆڕستانی شەهیدانی ئەنفال لە چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە

لە پاش کۆبوونەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەکەی ئیداری چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال و ژمارەیەک رێکخراوەکانی بواری جینۆساید لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە نزیکەوە گوێگرتن لە کێشە و داواکارییە ڕەواکانی کەسوکاری شەهیدان لەو دەڤەرە، ڕاستەوخۆ لە ڕێکەوتی ١٥/٢/٢٠٢١ بە نووسراوی وەزارەتمان ژمارە (٤٦٧) داوامان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد، کە ڕەزامەندی بفەرموون لەسەر چەند پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ ئەو سنوورە لەسەر بوودجەی وەزارتمان.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی بالیسان دەكات

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان كرد.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان كرد

ڕۆژی یەكشەممە ٢٨/٣/٢٠٢١ عبدالله حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کرد.