لە کۆبوونەوەیەکدا جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ھەوڵدان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان وەک تەندروستی و خوێندن و زەوی و کارکردن بۆ یەکلایی کردنەوەی گرفتی بەناوکردن و تۆمارکردنی زەوی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی تاوتوێ کرا.
هەواڵەکان
میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پلانی ھەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ گفتوگۆی له بارهیهوه كرا
لە دیدارێکی نێوان وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پلانی ھەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ تاوتوێ کرا.
کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی خەرجییەکانی وەزارەت لەسەر بنەمای ڕێنماییە داراییەکان ئهنجام درا
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە سەرۆکایەتی عهبدوڵا حاجی مهحمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ڕێکخرا، خەرجییەکانی وەزارەت لەسەر بنەمای ڕێنمایی دارایی ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ تاوتوێ کرا.
چوارەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، چوارەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ICMP دەکات
شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە لاهای هۆڵەندا، بەشداریی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات کە تایبەتە بە کەیسی ونبووان كه کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی کەسانی ونبوو سەرپەرشتی دەکات
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە حەوتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا بهیاننامهیهكیان بڵاو كردهوه
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان..."داواکارین حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە چوارچێوەی ئەرکی دەستووری خۆیدا هەستێ بە دیاریکردنی چارەنووسی ونبووان و رزگارکردنی زیاتری ڕفێندراوان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان".
بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ۳٨ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکاندا
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ٣٨مین ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەى گۆڕی ئەنفالکراوان و گەڕانەوەى ڕووفاتەکانیان.
كونسوڵی گشتیی ئیمارات... خاڵی گەشی سیاسەتی ھەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لەخۆگرتنی ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەیه ناوچەکەیه
کونسوڵی گشتی وڵاتی ئیمارات، جەختی لە پشتگیری بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستانكردهوه و سەرسامی خۆیشی نیشاندا لەو پێشکەوتنانەی کە گەلی کورستان لە ماوەیەکی کەمدا پێی گەیشتووە
قۆناغی دووەمی منحەی مانگانەی زیندانییانی سیاسی خەرج دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدانی سلێمانی و ڕێکخراوی CDO یاداشتێکی لێکگەیشتن واژوو دەکەن
بە مەبەستی بەرجەستەکردنی مێژوو و چیرۆکی ئەو وێنانەی کە پێش پرۆسەی ئەنفال لەگوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر لەلایەن وێنەگر (عبداللە ساڵح ) گیراون، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژوو کرد.