Skip to the content

هەواڵەکان

بە گوژمەی ٣١٨,٢٩٣,٠٠٠ دینار ١٣پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٣١٨,٢٩٣,٠٠٠ دینار بۆ جێبەجێكردنی ١٣پرۆژەی تایبەت بە درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كڕینی پێداویستی بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر.

نزیكەی ۱۳۰ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی عەنكاوە خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ۱۲۹ملیۆن و ۷٨۰ هەزار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە.

شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ٦٦٦ ملیۆن دینار كۆڵانەكانی گەڕەكی نازماوە كۆنكرێت دەكات

لەسەر ڕێژەی ١٥٪ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەی كۆنكرێتكردن و دانانی كیربستۆن لە گەڕەكی نازماوەی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سێ بابەتی تایبەت بە ئاو لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاوی سلێمانی و ئاوی دەوروبەر گەنگەشە دەكات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەرانی ئاوی سلێمانی و ئاوی دەوروبەری سلێمانی كۆبووەوە و داوای لێكردن كە بە وردی چاودێریی تۆڕەكانی ئاو بكەن و بەزووترین كاتیش پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی دابنێن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانیی سلێمانی پەرەپێدانی شاری سلێمانی گەنگەشە کرد

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری شاندێكی وەزارەت سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی سلێمانی كۆبووەوە.

ساسان عەونی: پڕۆژەی ١٠٠مەتریی سلێمانی جێی بایەخی سەرۆكی حكومەتە و بودجەی پێویستی بۆ دابین دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت كە شەقامی ١٠٠مەتریی سلێمانی ٥٠ %ی كارەكانی تەواو كراوە و ٨٣ %ی داهاتی فەرمانگەكانیشی بۆ تەرخان دەكرێت.

یاسای هەمواری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەسەند كرا

ساسان عەونی: یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی ئیشوكارەكانە

جێگری سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوە

لە پەرلەمانی كوردستان، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوە.

ساسان عەونی: سێكتەری گەشتوگوزار لای حكومەت و بە تایبەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری هەیە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند حكومەت دەیەوێت سێكتەری گەشتوگوزار بكاتە سەرچاوەیەكی تری داهاتی ناوخۆیی و پڕۆژە یاسای گەشتوگوزاریش دەبێتە هۆكاری پەرەپێدان و ڕێكخستنەوەی سێكتەری گەشتوگوزار

بە گوژمەی ٣٧٣ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

پڕۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی لە سنووری شەقامی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی ٣٧٣ ملیۆن دیناری داوە.