Skip to the content

هەواڵەکان

بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە

بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە، کە ئەم بڕیارەش کاریگەری لەسەر بووژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئەو دوو ئیدارە سەربەخۆیە دەبێت.

خزمەتگوزاری بە هەشتی حەسارۆک دەگات

بۆ خێرا گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک.

بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار پڕۆژەی دانانی كێربستۆن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە باسرمە جێبەجێ دەكرێت

پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و دانانی قالبی كێربستۆن و مەزرای سندووقی بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار لە سەنتەری شارەوانیی باسرمە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ ٨٥٪ی كارەكانی تەواو بووە

كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ كە توانای چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ١٣ شارەوانیی سنووری پارێزگەی دهۆكی هەیە، نزیكەی سێ ساڵە كاركردن تێیدا بەردەوامە و  ئێستاش نزیكەی ٨٥٪ی كارەكانی تەواوكراون

ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٣ ملیۆن دینار بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٣ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر، ئەمە وێڕای ئەوەی ئێستا هەڵمەتێكی گەورە بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی هەولێر دەستیپێكردووە.

به‌ گوژمه‌ی نزیكه‌ی 400 ملیۆن دینار شارەوانیی هەریر كۆڵانەكانی دوو گەڕەك كۆنكرێت دەكات

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارۆچكەكە، شارەوانیی هەریر بە گوژمەی ٣٨٧ ملیۆن و حەوتسەد هەزار دينار پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سەنتەری ناحیەی هەریر جێبەجێ دەكات.

پاركێكی گشتی لە گەڕەكی ماسیكێی دهۆك دروست دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی دهۆك پاركێكی گشتی لە گەڕەكی ماسیكێ لەسەر ڕووبەری 1600 مەتر چوارگۆشە بە گوژمەی زیاتر لە 42 ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی شارەوانی دروست دەكات.

نزیكەی ٤٤٠ ملیۆن دینار، بۆ هه‌ژده‌ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەوروبەری هەولێر خه‌رج ده‌كرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی ٤٤٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ١٨ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر.

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی بیر و پڕۆژەكانی ئاوی زاخۆ خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێدوایستی وەك پەمپ و غەتاس بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.

پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو له‌ قەڵادزێ جێبەجێ كرا

تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان بۆ ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی ڕاپەڕین جێبەجێ كرد كە زیاتر لە ٢٠٠ ماڵی سنوورەكە لەم پڕۆژەیە سوودمەند دەبن.