هەواڵەکان

پرۆژەیەكی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوەرۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێك دینار شەقامی كۆنی كەركووك قیرتاو دەکرێت
بە گوژمەی (١،٦٤٣،٧٧٥،٠٠٠) یەک ملیار و شەش سەد و چل و سێ ملیۆن و حەوت سەد و حەفتا و پێنج هەزار دینار، پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک جێبەجێ دەکرێت.

بە گوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار دینار چوار پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە شەقامی ١٥٠ مەتری و ڕێگەی پیرمام ڕاگەیەنرا

كارەكانی پرۆژەی شەقامی ٦٠ مەتری و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك پێش كاتی خۆی تەواو دەبن
كارەكانی پرۆژەی شەقامی شەست مەتری و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك پێش كاتی خۆی تەواو دەبن

ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

ملیۆنێك و شەشسەد هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكوو مانگی هەشت، ملیۆنێك و ٦٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە و ئەو ژمارەیەش لە بەرزبوونەوەدایە.

لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کۆنفرانسی لافاوی شاری هەولێر دەستیپێکرد
ساسان عەونی "سەرۆكی حكوومەت زیاتر لە ٣٥ ملیار دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو تەرخان كردووە و لە هەمواری ماستەرپلانی شاری هەولێریشدا ڕێکاری زانستییانە ڕەچاو كراوە".

بەر لە هاتنی زستان ئاوەڕۆکانی هەولێر پاک دەکرێنەوە
بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری لافاو و كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی لافاو لە شاری هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان دەستیپێكرد و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش تیمەكان بەسەردەكاتەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانی لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو دەكات
لە شاری هەولێر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانی لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو دەكات و بڕیار دەدات كە ڕۆژی شەممە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ بكرێت بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی کرد