Skip to the content

هەواڵەکان

شەقامەکانی گەڕەكی كوێستان لە شاری هەولێر، نۆژەنکرانەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٥/٢٠٢٢ لەلایەن تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو بە هاوکاریی کارگەی قیڕی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن لە گەڕەکی کوێستان جێبەجێ كرا

ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠ تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو بازاڕی حاجیاوا كۆكرایەوە

ئەمڕۆ  دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦ لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا هەڵمەتێكی پاککردنەوەی بازاڕی حاجیاوا بەڕێوەچوو و تیایدا زیاتر لە 30 تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوەی دوكاندار و هاووڵاتییان کۆکرایەوە و بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە.

گرفتێكی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكی چوارچرا لە ڕانیە، چارەسەر كرا

ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، تیمەكانی بەشی دابەشكردن و چاكسازیی ئاوی ڕانیە، بۆریی گەیاندنی ئاویان لە گەڕەكی چوارچرا درێژ كردەوە كە بەهۆیەوە پرۆسەی گەیاندنی ئاو لەو گەڕەكە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت و چەندین ماڵیش لێی سوودمەند دەبن.

لە گەڕەکی گەرمیانی ناحیەی ڕزگاری، گرفتی كەمئاوی چارەسەر كرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان ڕایگەیاند: كێشەی كەمئاوی و نەگەیشتنی ئاو بۆ ژمارەیەك ماڵ لە گەڕەكی گەرمیان لە ناحیەی ڕزگاری چارەسەر كرا كە ژمارەیەك ماڵ لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن و گرفتی كەمئاوییان چارەسەر دەبێت

تیمەکانی شارەوانی سنووری سیتەك خاوێن دەکەنەوە

بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنی سنووری شارەوانیی سیتەك، تیمەكانی شارەوانی هەڵمەتێكی فراوانیان لە سنووری سیتەك ئەنجامدا و چەندین تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران هەڵگیرایەوە.

٥٥٠ تۆن خۆڵ و خاشاك و لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر كۆكرایەوە

 لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوە بەڕێوەچوو كە نزیكەی ٥٥٠ تۆن خۆڵ و خاشاك و لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو كۆكرایەوە و پاشان شوێنەكان بە خۆڵ داپۆشران

وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێبەردان دا

بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە گوژمەی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.

شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل لە زاخۆ بە سەوزایی دەڕازێندرێتەوە

بە مەبەستی جوانكردنی سیمای شەقامی سەرەكی ئیبراهیم خەلیل و ڕازاندنەوەی بە چاندنی گوڵ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شارەكە، تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ دەستیان كرد بە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی شەقامەكە.

خزمەتگوزاریی گەشتیاری بۆ گەشتیارانی تاڤگەی كانی بەست له‌ قه‌زای چۆمان دابین دەكرێت

ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی قەزای چۆمانیان لە سنووری ئیدارەی سۆران كرد، تاڤگەی كانی بەست یەكێك لەو شوێنانەیە كە ئەمساڵ پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار كرد 

بە گوژمەی ٦٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردنی شەقام لە دهۆک جێبەجێ دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك، تیمەكانی شارەوانی دهۆك بە گوژمەی  ٦٠ ملیۆن دینار دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ڕێكخستنی شەقام و قیڕتاوكردن لە ماسیكێ.