رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/١٨ لیوا قارەمان شێخ کمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زانیاری نوێی لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگه و پرسی هاوکارییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان درکاندو راشیگەیاند: تا ئێستا هاوکاری دارایی ئەمریکا نەگواستراوەتەوە سەرهەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگەو هەر کاتێک تەحویل بکرێت، راستەوخۆ وەک خۆی دابەشدەکرێت.
هەواڵەکان
پەیامی وەزیری پێشمەرگە لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
لەم ساڵڕۆژە خەمناكەدا سەری ڕێز‌و نەوازش بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان دادەنوێنم و دەخوازم بتوانین خزمەتی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان بكەین.
بەڕێزان/ خانەوادەو كەسوكاری مێژوونوسی ناوداری كورد (پ.د. کەمال مەزهەر )
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، نووسەر و مێژوونوسی دیار‌و ناسراوی كورد، پ.د.کەمال مەزهەر، ژیانئاوایی لێ‌کردین، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو كەسوكارو هەموو رۆشنبیران و گەلی كورد دەكەم.
لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ساتێک بەبێدەنگی وەستاین
ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی پله باڵا و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ رێزگرتن له‌قوربانیانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه خه‌مناكه ساتێك به‌بێده‌نگی وه‌ستان.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه
ئه‌مڕۆ 16/3/2021 به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ت، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمیكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە تیمی راوێژکارانی سوپای بەریتانیا کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 عمید روکن هەژار عومەر راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە كۆڵۆنێڵ چاڕڵی و كۆڵۆنێڵ ستیڤ ڕاوێژکارانی سوپای بەریتانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/3/11 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جمال محمد، سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە ژەنەڕاڵ ڕێدئاوت فەرماندەی دەستەی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا‌و شاندێکی یاوەری کرد.
وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای دەستەی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان کۆبونەوە
ئەمڕۆ پێبج شەممە 2021/3/11 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ رێدئاوت، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا و وه‌فدی یاوه‌ری.
بەرپرسی تیمی لۆجستی هاوپەیمانان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 لە بەڕێوەبەڕایەتی میرەی گشتی سەر بە وەزارەتی پێشمەڕگە، مقدم ڕەیان خالید صالح بەرپرسی کۆگای سوتەمەنی پێشوازی لە کۆلۆنێڵ ئارنۆڵد بەرپرسی تیمی لۆجستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد.
پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگە دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژه‌یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه، لیژنەكه بەسەرپەرشتیی (ڕێڤینگ ھروری) سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، لەگەل نوێنەرانی سەربازیی سەرۆکایەتیی ھەرێم و نوێنەری بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە کۆبووەوە.