سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی فەریق جەمال محه‌مه‌د سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەواڵەکان
به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مرۆ 2021/2/7 به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی یاسایی و نوێنه‌ری لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی له باره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قیڵیه‌كان ژماره1ی ساڵی 20120)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆلێژی قه‌ڵاچوالانی سەربازی به‌سه‌ركرده‌وه
له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ كۆلێژی قه‌ڵاچۆلانی سه‌ربازی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی راگڕ و ستاف و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداری وسه‌ربازی كۆلێژه‌كه ده‌كات و له‌میانی ووته‌یه‌كیشدا بۆ خوێندكارانی خولی 16 رایده‌گه‌ێنێت: "ئێوه بنه‌ما و چاوگی دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانین". داواشیكرد زیاتر پابه‌ندی بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان بن و په‌ره به‌توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانیان بده‌ن.
خولێكی شۆفێری تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات.
سەرۆکی هەیئەی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
ئەمڕۆ 2021/2/3 لە دیوانی وەزارەت، فەریق جەمال محه‌مه‌د، سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە جەنڕال فرانسیسکۆ یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی و شاندێکی یاوەری کرد.
راگه‌ێیندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه رایده‌گه‌ێینین: هیج جوڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی و راوێژکارانی سەربازی وڵاتانی هاوپەیمان کۆبونەوە
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی و راوێژکارانی سەربازی وڵاتانی هاوپەیمان کۆبونەوە و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی کارەکانی چاکسازی خرایەڕوو.
باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و کونسۆڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیان کرد
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 ستیڤن هێک باڵوێزی وڵاتی بەریتانیا لە عێراق و کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد و لەلایەن لیوا دلێر عمر میران بەڕێوەبەری چاکسازی و ئەفسەرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
وه‌زیری دادی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌ت، پێشوازیكرد له دادوه‌ر سالار عه‌بدولستار، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
وه‌زیری پێشمه‌رگه و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌به‌غدا كۆبونه‌وه
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له ستیڤن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق.