Skip to the content

هەواڵەکان

پەیامی وەزیری پێشمەرگە

پەیامی وەزیری پێشمەرگە، لەسەرپرسی چاکسازی و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵکاران، پەیوەندی نێوان سوپای عێراقی وهێزی پێشمەرگە، هاوکارییەکانی ئەمریکاو فراوانکردنی.

لەسەرەتای ساڵی نوێدا یەکەم کاروانی هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشت

ئەمڕۆ 7ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 بەئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ ولیام یاردەدەری جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و عەمید شێرزاد ئەسعەد سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە ، رێورەسمی ئیمزاکردنی گەیاندنی پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو. بڕیاریشە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بەسەر لیواکانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه‌

به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

راوێژكارانی سه‌ربازی: هاوپه‌یمانان به‌ پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌تر له‌بواری مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌دانی زیاتر به پته‌وكردنی ‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان و كه‌ناڵه‌ دیپلۆماسیه‌كاندا كرده‌وه‌ ئاماژەی بەوەش كرد مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌یان ده‌خوازێت له‌ساڵی ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان توندتربكرێته‌وه‌، هیواشی خواست راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌ پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و رێفۆرمی سه‌ربازیدا، له‌رۆڵی كاراو كاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: هاوكاریی سوپای ئه‌مەریكا، پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سەندووتر ده‌بات

شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جولیات فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی له‌تیمی هه‌مه‌ئاهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌ولێرو تیمێكی هاوڕێی، كۆبۆوه‌.

رێوڕه‌سمی دابه‌شكردن و راده‌ستكردنی كەلوپەلی سەربازی بۆ هه‌ردوو لیوای 14 و16 ی پیاده‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی دەستەی ئەرکان و جه‌نه‌ڕاڵ تایكه‌رت، به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی ئه‌مەریكا له‌عێراق و كۆلۆنێل جۆلیا‌ت، راوێژكاری هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت،رێوڕەسمی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی سوپای ئه‌مەریكا به‌سه‌ر هه‌ردوو لیواكانی 14 و 16 ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له ‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا كۆبۆوه‌

ئه‌مڕۆ ٢٨ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كیڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبۆوه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ : له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌نگاوی باش چووینه‌ته‌ پێشه‌وه‌

له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ سڤێن کڕاوسپی جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەولێر ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دووپاتی كردەوە له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌و ناوه‌نده‌ هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، هه‌نگاوی باش چووینه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستی ئه‌مەریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو،قۆناغی دووه‌می هاوكارییه‌ سه‌ربازی و لۆجیسته‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هه‌ردوو لیوای ١٤ و ١٦ ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت.

پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌هێزتركردنی تواناكانی ئه‌فسه‌ران ئه‌نجامده‌درێت‌

ئه‌مڕۆ ٢٥ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، وەزارەتی پێشمەرگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی پرۆژەیەکیان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە.