Skip to the content

هەواڵەکان

حکومەتی هەرێم چارەسەری کێشە پیشەسازی و بازرگانییەکان دەکات

وەزیری بازرگانی بەسەرپەرشتیکردنی تیمێک لە نوێنەرایەتیی سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاوی چارەسەرکردنی گرفتەکان ڕاسپێردرا.

تۆماری کۆمپانیاکان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە دەستەی دەستپاکییەوە دەبەسترێتەوە

بەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی سەرجەم داتاو زانیارییەکان دەگوازرێتەوە و پەیوەست دەکرێت بەدەستەی دەستپاکییەوە.

وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بەشداری لە (کۆڕبەندی سلێمانی بۆوەبەرهێنان وگەشەی ئابوری) کرد

بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی باسی له گرفتەكان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لە ئێستاو لەداهاتووی نزیك کرد بۆ گەشەكردنی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.

خشتەی کارەبای کارگەکان گۆڕانکاری تێدادەکرێت

لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەخشتەی پێدانی کارەبای کارگەکاندا بکرێت.

هەرێمی کوردستان و یابان پەیوەندییە ئابوورییەکان پتەو دەکەن

بڕیارە لەمانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سیمنارێک لە نێوان کۆمپانیاکانی بازرگانیی یابان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ ئاڵوگۆڕی ئابووری سازبکرێت.

بەشەخۆراکی هاووڵاتییان زووتر دەگەیەنرێتە دەستیان

وا بڕیار دراوە لە ڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە چارەسەری کێشەی درەنگ گەیاندنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بکرێت و زووتر بگەیەندرێتە دەستییان.

دابەشکردنی بەشەخۆراک بە سیستمی ئەلیکترۆنی ڕێکدەخرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و شاندێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP رەوشی ئاسایشی خۆراكی و بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستەمی دابەشكاری خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانیان تاوتوێكرد. 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی دارایی و ئابووری چارەسەری کێشەکانی بازرگانان و پیشەوەرانی سلێمانی دەکەن

باس لە کارئاسانیکردن بۆ کۆمپانیاکان لەڕووی جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩ی هەموارکراو کرا.

مامەڵەی کارگەکان و کەرتی پیشەسازی لەنێوان هەرێم و بەغداد بە ئەلیکترۆنی کرا

دەست بە بەئەلیکترۆنیکردنی کار و مامەڵەی کارگەکان و پرۆسەی پیشەسازیی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و یەکەم نووسراوی ئەلیکترۆنی بەڕێکرا.

کار لەسەر گرفتی زەویی کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەمەبەستی چارەسەرکردنی زەوییە پیشەسازییەکان و گرفتی زەویی کارگەکان، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریان کرد.