Skip to the content

هەواڵەکان

پارەی گەنمی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی جووتیاران دابەش دەکرێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو ١٠٠ ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کرد

نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  بەشداریی کۆبونەوەیەکی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی کرد.

تۆمارێکی زانیاری تایبەت بەو کەسانە درووستدەکرێت کە پێویستییان بە هاوکارییە

لە کۆبونەوەیەکدا شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکانی (ILO) و یونسێف و یەکێتیی ئەورووپا تۆماری ڕێکخراو جێبەجێدەکەن بۆ هاوکاریکردنی خەڵک.

٣٧٥ هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە

ئەمساڵ بەهۆی کەمی بەرهەمی گەنم نزیکەی ٣٠٠ هەزار تەن  وەرگیراوە.

شاندێکی بازرگانیی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەدەن

شاندێكی بازرگانان و خاوەنكارانی ڕووسی و ئۆكراینی بە مەبەستی كاركردن لە چەند بوارێكدا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان کۆتایی هات

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم ئەمساڵ جیاواز بوو لە ساڵانی پێشوو، بە یەک پلە وەرگیرا کە پێشتر سێ پلە بووە و ئەمساڵ نزیکەی دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگیراوە.

دوای جه‌ژن به‌شێكی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

٦٨ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار وه‌كو شایسته‌ی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢  هاتۆتە سەر هه‌ژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دوای جه‌ژن ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا دەدرێت

بە مەستی هاتنی زیاتری سەرمایەداران و کۆمپانیاکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پشتگیری هەڵسەنگاندنی جیۆلۆجی پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە شاندی باڵای کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان لقی سلێمانی و کەرکووک  و ته‌واوی پشتیوانی و هاوکاری خۆی و وەزارەتی بۆ دووپات كردنه‌وه‌.