Skip to the content

هەواڵەکان

هەوڵدەدرێت کرێی کارەبای پڕۆژە پیشەسازییەکان کەم بکرێتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی کارەبا لە کۆبوونەوەیەکدا گرفتی گرانی کرێی کارەبایان لەسەر کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان تاووتوێ کرد و بڕیاریشە کاری جددی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی کارەبا لەسەر پڕۆژە پیشەسازییەکان .

وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدراڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم و ستافی وەزارەتی خەڵات کرد

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ ساڵی ٢٠٢٢، شاندی وەزارەتی بازرگانیی عێراق خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ستافەکەی.

هەوڵدەدرێت بازاڕی بەرهەمی ناوخۆیی پێشبخرێت

بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتیی زیادکردنی بازاڕ بۆ بەروبوومە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستان، شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان کۆبووەوە. 

ژمارەیەک فەرمانبەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی خولەكانی پێناسەی بڕوانامەی ئایزۆ و كۆمپیوتەریان کرد

بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، هەژدە فەرمانبەر بەشداریی خولێکیان کرد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشدارە لەپێشانگای نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە

هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی، لەپارکی سامی عەبدولڕەحمان، پێشانگای نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە کرایەوە، و بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پیشەسازی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەخستنەڕووی داتاو زانیاری بەشدارە.

کار بۆ کەمکردنەوەی باج و ڕسووماتی کارگەکان دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، دۆخی کارگەکان و کێشە و گرفتەکانیان لەڕووی باج و ڕسووماتەوە تاووتوێکرد، کە بڕیاردرا کارئاسانیان بۆبکرێت لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کێشەی کارگەکان چارەسەر دەکات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت بۆ چارەسەری کێشەکانیان، لەگەڵ خاوەن کارگەکان کۆبووەوە.

٣٢٢ هەزار تەن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و کۆتایی بە پڕۆسەکە هات

ئەمڕۆ کۆتایی بە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران هات. بە کۆی گشتییش ٣٢٢ هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن کارگەکانی سنووری سلێمانی کۆبووەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی  بەوەکالەت، تیمی وەزارەتی ڕاسپارد لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەرتی پیشەسازی بدەن.

بەشێکی دیکەی شایستە دارایییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت

بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢.