ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی گرنگیی پاراستنی هاووڵاتییان و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خۆبەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێملەمبارەیەوە سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، نیگەرانی ...
ئەنجومەنی وەزیران ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات
سەرۆک وەزیران: ئەم ڕێککەوتنە دەسکەوتێکی گرنگە و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ . * دەستخۆشی لە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە توانیان ئەم ڕێککەوتنە بە ئەنجام بگەیەنن بەبێ ئەوەی سازش لە سەر هیچ مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستان بکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە 4/5، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەن ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کۆدەبێتەوە
ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە گاریس ستانسفیڵد ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و شاندی یاوەری کرد. وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان، لە دیدارەکەدا دوایین گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و سەردانەکانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵی گشتی روسیا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە
ئەمرۆ دووشەممە ١٣ ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسوڵی گشتی وڵاتی روسیا لە ھەولێر کرد. لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی روسیا ھاتنی جەژنی نەورۆزی نەتەوەی کورد و ساڵی نوێی کوردی لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و تەواوی گەلی کوردستان پیرۆزکرد ھەر لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا ئا ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندی پەیمانگەی KDI ـی کۆریای باشور کۆدەبێتەوە
ئەمرۆ یەکشەممە ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندی پەیمانگەی KDIـی کۆریای باشور کرد. لە دیدارەکەدا ھەماھەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی کۆریای باشور و توێژینەوە زانستیەکانی پەیمانگەی KDI و پێشکەشکردنی ھاوکاریەکانییان بۆ پەرەپێدانەکانی سێکتەرەکانی کارەبا و وزە و کشتوکاڵ و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی کۆدەبێتەوە
ئەمرۆ یەکشەممە ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەتران مار بەشار مەتی وەردە،سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە ھەنووکەیەکان و پرسی کرستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان تاووتوێ کران. ھەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی نموونەیی پێکەوەژیانی تەواوی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە، جەخت کرایەوە ل ...