ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی بەخێرهێنانی بۆ هەولێری پایتەخت، سەردانی بەرێز کاردینال پاتریارک لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان کرد. لەم سەردانەدا کە ئانۆ جەوهەر،وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاوەری شاندی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بوو. لە دیدارەکەدا جەخت لە فەرهە ...
شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی زیاتر
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ تەممووزی ٢٠٢٣، لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە شاری بەغدا، شاندی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، درێژەیان بە کۆبوونەوەکان دا. لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوڕوونیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو. لەو میانەدا جەخت لە دابینکردن و ناردنی تەواوی ماف و ...
شاندی هەرێم درێژە بە کۆبوونەوەکانی لە بەغدا دەدات
ڕۆژی سێشەممە، ١٨ـی تەممووزی ٢٠٢٣، شاندی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە بەغدا، درێژەی بە کۆبوونەوەکانی خۆی دا. لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە بابەتی دارایی و بەشەبودجەی هەرێم و میزانیەى موراجەعەی مانگەکانی ڕابردوو و داهاتى نانەوتی كرا. هەروەها پرسی پارەدارکردن (تمویل)ی پێشمەرگ ...
تیمی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٣ تیمی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرپەرستی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکا دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ـی تەموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێنیرال پیتەر بەرپرسی جێگری فەرماندەی هێزی هاوبەشی یەکگرتووی ئەمەریکا و شاندی یاوەری کرد. وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختکردنەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئەمەریکا، لە دیدارەکەدا بە گرنگەوە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئێران لە ھەولێر دەکات
ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە نەسروللە رەشنودی کونسوڵی گشتی ئێران لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری بازرگانی و کشتوکاڵ و وەبەرھێناندا کرا. ھەر لە دیدارەکەدا بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ...