Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتی روسیا دەکات

ڕۆژی 7ـی ئایاری 2023, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتی روسیا لە ھەولێر کرد. ھەر لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا ئاڵوگۆڕکران و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین پێشھاتە ئابوری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و دوایین پ ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە پارێزەرانی نێودەوڵەتی لە دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە پارێزەران گابریێل مایرۆنی و ڤالانتینا کرد. وێرای بەخێر ھێنانی شاندی میوان، لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزەرانی نێودەوڵەتی ئەنجام درا. ھەر لە دیدارەکەدا باس لە پرسی ناساندنی جینۆساید و کیمیباران ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی پێنج شەممە ٤ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی له‌‌ ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھات و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق کرا، هەروەها بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی تازەی حکومەتی عێراق ...

ئەنجومەنی وەزیران کڕینەوەی گەنمی جووتیاران تاوتوێ دەکات و پڕۆژە یاسای کاری دڵنیایی پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کە لەلایەن ئەندامانی تیمەکە خرایەڕوو.سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەردان و هەوڵەکانیان، دووپاتی کردەو ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتی بریتانیا دەکات

ڕۆژی 19ـی نیسانی 2023, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە رۆسی کەیڤ، کونسولی گشتی بریتانیا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی بریتانیا کرا، ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا بەگرنگ و بایەخەوە باسی لێکرا. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین پێشھاتە ئاب ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی یاریدەدەری وەزیر بۆ کاروباری ئەنجومەنی وەزیران لە حکومەتی ئیمارات دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ نیسانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە عەبدوللا ناسر، یاریدەدەری وەزیر بۆ کاروباری ئەنجومەنی وەزیران لە حکومەتی ئیمارات و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا کە ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھری، کونسوڵی گشتیی ئیمارات لەھەرێم ئامادەی بوو، وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان ، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات ک ...