Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی٦ـی٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن ئالان حەمەسەعید سالح ، وەزیری پەروەردە، و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پەروەردە بەخێرھاتنی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەر ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی٥ـی٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد و لەلایەن خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا. لە کۆبونەوەکەدا سەرەتا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەخێرھاتنی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیر ...

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت دەستبەکاربوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، ڕاسپێردرا بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم رایی بکات. لە مەراسیمێکدا کە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبوو، کەمال محەمەد، بەشێوەیەکی فەرمی بە وەکالەت ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرێوەبەرە گشتییەکانی پلاندانان و یاسایی و ئەندازەیی لە سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی ھەرێم کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە بەسەرپەرشتی د. ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، بە ئامادەبوونی عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی ھەرێم ، لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی، پلاندانان و یاسایی و ئەندازەیی، سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی ھەرێم ئەنجام در ...

ڕوونكردنەوەيەك لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە. کۆمپانیای نە ...

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای دەستەی متمانە بەخشین بەدامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا پە‌سە‌ند دەکات

* ھە‌ڵمە‌تێك بۆ بە‌رگرتن بە‌ توندوتیژی دژی ئافرەتان ئە‌نجام دە‌درێت هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە 11ی ئایاری 2022 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆک وەزیران، کۆبووەوە. لەبڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای دەستەی متمانەبەخشی ...