Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وۆرکشۆپێكیان له ‌باره‌ی جێنده‌ر سازكرد

کۆبوونەوەکە لەسەر جێندەر بوو. بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگیدان بە توندوتیژی سێکسی و ڕەگەزی، ڕۆڵی ڕەگەز لە ململانێیە چەکدارییەکاندا، و بەشداری سیاسی ژنان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون

حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هەند وەردەگرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پرسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە هەرێم هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ بەرگرتن بەم دیاردەیە. 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەدواداچوونەکانی لەبارەی مافی مرۆڤ لە هەرێم بڵاودەکاتەوە


مەبەست لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە تیشکخستنە سەر ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوو تایبەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ڕاوێژکاری تایبەتی یونیتاد هەماهەنگیی نێوانیان دووپات کردەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی نیشاندا بۆ بەدیهێنانی هەنگاوی باش لە سازکردنی زەمینەیەکی یاسایی لەبار بۆ دادگاییکردنی داعش لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامدانی سێ تاوانە بنەڕەتییە نێودەوڵەتییەکان.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی UNODC لە هەولێر کرد

د. دیندار زێباری و عەلی بێریر بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) لە هەولێر کۆبوونەوە. 

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی وۆرکشۆپێکیان ئەنجامدا

د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی وۆرکۆشۆپێکی کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەسەر مامەڵەی نەشیاو و شوێنبزرکردنی زۆرەملێ ڕێکخرابوو.

یاریدەدەری سکرتێری گشتی UN: بوونی میلیشیا و هێزی چەکداری دەرەکی هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ شەنگال

 د. دیندار زێباری : لە شەڕی دژی تیرۆر حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەربەستێکی گەورە بوون بۆ ئەوەی تیرۆر زیاتر پەرە نەستێنێت و لە بری جیهان بە پاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی داعش بۆوە و قوربانییەکی زۆری داوە.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی یەکەی قوربانیانی تیرۆر سەر بە UN کۆبوونەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم و ئانا ئیزار سەرۆکی یەکەی قوربانیانی تیرۆر لەسەنتەری نەهێشتنی تیرۆر سەر بە UN، کۆبوونەوە و چونیەتی نەهێشتنی مەترسییەکانی داعش و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال و چەند بابەتێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.

لە نیویۆرک ، تاوتوێی ڕۆڵی هەرێم لە پڕۆسەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش کرا

لە نیویۆرک د.دیندار زێباری  لەگەڵ جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆسەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی شنگال، پلانی هەرێمی بو مافەکانی مرۆڤ و چەند بابەتێکی تریان کرد.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبۆوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ئەم دواییەی لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی هەڵوێستیان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی هەرێم تاوتوێ كرا.