Skip to the content

هەواڵەکان

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسولگەرى گشتى شانشینى ئوردنى هاشمى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى درەەوە دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/3/11 عبدالرحیم یوسف حسن هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسولگەرى گشتى شانشینى ئوردنى هاشمى سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کردو لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەت باسیان لە چەند پرسێکی هەنووکەیی کرد.

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە خولێکى پەرەپێدانى تواناکانى لەبوارى پرۆتۆکۆل و ئیتەکێت بۆ سەرجەم قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحیەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لە سێ کاتى جیاواز خولێکى پەرەپێدانى تواناکانى لەبوارى پرۆتۆکۆل و ئیتەکێت بۆ سەرجەم قایمقام و بەڕێوەبەرانى ناحیەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە.

پەیامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت بەبۆنەی سییەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان

ئەمڕۆ هەینی 2021/3/5 لە سییەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەران و کوردستانیان لە ناوەوەو دەرەوە.

لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان، بۆ بەدواداچوونى چەند پرسێک سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23 بە مەبەستى خستنەڕووى چەند پرسێکى پەیوەست ئەرکى فەرمانگە لەهەمبەر دیپلۆماتکاران دواى هێرشەکەى سەر هەولێرى پایتەخت و سیاسەتى حکومەتى هەرێم بۆ فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ دونیاى دەرەوە، لە هۆڵى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبوونەوەیەکى فراوان لە نێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بە ئامادەبوونى دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگە لەگەڵ د.رێبوار بابکەیی سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان و ئەندامانى لیژنەو راوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتیەکانى فەرمانگە بەڕێوەچوو.

سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى دانیمارک کۆبووەوە

ئەمرۆ سێ شەممە ١٦/٢/٢٠٢٠ سەفین دزەیى پێشوازى لە ستیگ پۆلۆ پیراس باڵیۆزى دانیمارک لە عیراق کرد.

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی نوێ لە باڵیۆزخانەی ئیندۆنیسیا لە بەغدا کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/14 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ زەینول ئیدریس کونسوڵی نوێ لە باڵیۆزخانەی ئیندۆنیسیا لە بەغدا کۆبووەوە.

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/9 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کلێمنس سێمتنەر کۆبووەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتی کۆریا لەهەرێم کۆبووەوە

لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ چۆی کوانژین کونسوڵی گشتی کۆریا لەهەرێم، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و هاوکارى کردنى کەمپى ئاوارەو پەنابەران کرا.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ دیپلۆماتکاران بەشداری لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی ژووری بازرگانی پۆلۆنیا کرد

ئەمرۆچوارشەممە 2021/2/3 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئووف بەشداری کرد لە کۆنفرانسی "Diplomeeting".

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتی هۆڵەندا لەهەرێمى کوردستان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە هانس ئاکیربووم کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لەهەرێمى کوردستان کرد.