Skip to the content

هەواڵەکان

هه‌وڵ ده‌درێت گرفتی زەویە کشتوکاڵییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چاره‌سه‌ر بكرێت


سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، له‌گه‌ڵ ھەریەکە لە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی گشتی گەشت و گوزار، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ی ھەرێم کرد

فەھمی بورھان: پێویستە ژیان و گوزەرانی ئاسایی بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ ی ئایاری ٢٠٢٢ ، سەرۆک و ئەنجوومەنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێشوازییان لە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم کرد

پێشنیاری ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی کلتووری بۆ پێکھاتە جیاجیاکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢٢ ، فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لە گەڵ جه‌مال حوسێن بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا


ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/١٦ فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ئەندامانی ئەنجوومەنی دەستە، لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوە.

سەرۆکی نوێی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/١٠ لە مەڕاسیمێکدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی سەرۆکی دەستە کرا.

لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم باس لە تاوانەکانی جینۆساید و ئەنفال کرا

لە ڕاپۆرتی هەفتانەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تەوەرێک بە ناوی جینۆساید زیاد دەکرێت

ئەنجوومەنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبووەوە

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ کاراکردنەوەی داتا بەیس و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تۆماری ٥٧ کرا و  تیشک خرایە سەر دۆسیه‌ی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ناوچە کوردستانییەکان لە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ ـی دەستوور.

قونسوڵی يابان سەردانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کرد

ڕێککەوتی ٢٠٢١/٨/٤ (د.عبدالحکیم خسرو) سەرۆکی دەستە بەوەکالەت لەگەڵ ستافی دەستە پێشوازیان لە (ئارامیکی کاواھیرۆ) قونسوڵی یابان کرد و چەند تەوەرێک خرایە بەر باس.

شاندێکی دەستە بەمەبەستی ناساندنی دوو پەرتوک لە پەڕلەمانی کوردستان ئامادەبوون

ئەمڕۆ دووشەمە 2021/3/15 شاندێکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی دەستە و سەرۆکی فەرمانگەکان، سەردانی پەڕلەمانی کوردستانیان کرد ، بەمەبەستی ناساندن و تاوتوێکردنی دوو پەرتوک.

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ ئەندامێکی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان لە پەڕلەمانی عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 2021/1/6 د. عبدالحكيم خسرو سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ستافێکی دەستەکە، پێشوازییان لە ناصر هەرکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و ئەندامی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جووتیارانی سنوری پارێزگای کەرکوک کرد.