Skip to the content

هەواڵەکان

ئەمساڵ لە پارێزگای هەولێر ٩ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە(وەکالەت)  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی(٢٠٢١)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مینی هەولێری ڕاگەیاند

دەزگای مین دەبێتە خاوەنی داتابەیسێکی هاوچەرخ بە زمانی کوردی

نیازی خالید سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە (وەکالەت)  ئامادەی کۆبوونەوەی  ڕێکخراوی (iMMAP)بوون و ڕێکخراوی (GICHD) بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

شاندێکی باڵای دەزگای مین لە وڵاتی سلۆڤینیا چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام دا

ڕۆژانی١٥\ ١٦\١٧\ تشرینی دووەمی ۲۰۲۱  وەفدێکی باڵای دەزگای گشتیی کاروباری مین  بە سەرۆکایەتی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە وڵاتی سلۆڤینیا لەگەڵ  وەزارەتی دەرەوەی سلۆڤینیا  و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی  بواری کاروباری مین لەو وڵاتە کۆبوونەوە

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین پێشوازی لە كونسوڵی ئەرمینیا لە کوردستان دەکات

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین پێشوازی لە (ئارشاک مانۆکیان) كونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە کوردستان کرد 

بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کاروباری مین دەزگای گشتی کاروباری مین ئەو رۆژەی بەرز ڕاگرت

 بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کاروباری مین، سەرۆکایەتی دەزگای مین بە چەند ساتێک وەستان لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی دەزگای مین ئەو رۆژەیان بەرز ڕاگرت

فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین ژمارەیەک کەل و پەل بە دەزگای مین دەبەخشێت

فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین بۆ زیاتر پاڵپشتیکردنی دەزگای گشتیی کاروباری مین، چەندین کەل و پەلی لۆجستی و جل و بەرگی دیماینەری بۆ دەزگای مین دابین دەکات. 

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە وەزیری ژینگەی عێراقی فیدڕاڵ دەکات

جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی  نیازی خالید جێگری سەرۆكی دەزگا و  ستافی دەزگای مین، پێشوازیان لە وەفدێکی هاوبەشی  وەزارەتی ژینگەی عێراق و (UNMAS) و وەفدی هاوڕێی کرد.

سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازیی لە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان كرد

بە مەبەستی ئاگاداربوون و بە دواداچوون بۆ رەشنووسی پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی پیشەوەرانی مین  و  وەرگرتنی ڕا و پێشنیاری زیاتر،  سەرۆكی دەزگای مین و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان تاوتوێی پڕۆژە یاساكە دەكەن

سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین لەگەڵ فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین كۆبۆوه‌

بڕیار وایە  فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین  هاوكاری دەزگا بكات  بە دابینكردنی  كەل و پەلی دیماینەری  بۆ خێراتركردن و بەرەو پێشبردنی زیاتری پڕۆسەی پاكسازی مین  و تەقەمەنی و بەرنامەی كاروباری مین لە كوردستاندا  

شەش كێڵگە مین دوای پاككردنەوەیان رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێنەوە

دەزگای گشتی كاروباری مین لە دوو مانگی رابردوودا لە سنوری پارێزگای دهۆك  شەش كێڵگە مینی دوای پاككردنەوەی لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی رادەستی خاوەنەكانیان دەكاتەوە