Skip to the content

هەواڵەکان

وڵاتی پۆڵەندا پشتیوانی لە بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری دەکات لە هەرێمی کوردستان

رۆژی 2021/7/11 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت، پێشوازی کرد لە هەریەک لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی کۆماری پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ رێکخراوی بازرگانی جیهانی ITC کۆبۆوە

ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ITC  لە ڕێگەی پرۆژەی SAAVI هاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوه‌کانی ئاو دەکات لە پاڵپشتی زنجیرەکانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەوە تا بازاڕ

لە مانگی داهاتوو کۆنفرانسێکی تایبەت بە پەرەپێدانی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی بەڕێوە دەچێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوی هەڵوێست  بەیەکەوە کار لەسەر ڕەخساندنی دەرفەتی کار و بەبازاڕ کردنی بەرھەمی ناوخۆیی و  پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی دەکەن

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ مه‌رجه‌كانی هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی سه‌وزه‌ و میوه‌ی دیاری كرد

لەمەودوا بە کوالێتی زۆر بەرز و تایبەتمەند بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ووڵاتانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەناردە ده‌كرێت

بێگەردتاڵەبانی پرۆژەیەکی توێژینەوەی گرنگی زانستی بەسەرکردەوە

بێگەردتاڵەبانی پرۆژەیەکی توێژینەوەی گرنگی زانستی بەسەرکردەوە کە لەسەر گوڵی ناوازەی راپس ئەنجامدراوە

بێگەرد تاڵەبانی پڕۆژەی جوتیارێکی نموونەیی بۆ بەرهەمهێنانی ترێ بەسەردەکاتەوە

یەکێک لە بەرنامە گرنگ و ستراتیژییەکانی  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،  کارکردنە بۆ ساغکردنەوە و به‌ بازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران لە ناوخۆ بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان 

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی رێکخراوی فاو لە عێراق کۆبۆوه‌

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ڕێكخراوی فاو،  باسیان لە پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوانیان كرد بەتایبەتی پێشنیاری دیاریکردنی نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی فاو 

تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

 به‌ مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بواری سەلامەتی و ئاسایشی بایۆلۆجی و کارکردن بە شێوازێکی ستاندارد ، تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان، کرایەوە. 

بێگەرد تاڵەبانی تاقیگەی شانەزانی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنان و پەسندکردنی بنەتۆ کردەوە

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، لە پێناو خزمەتکردنی جوتیاران و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی،  له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ  دامەزراندنی لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان

هەفتەباڕازی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

کردنەوەی هەفتە بازاڕە میللییه‌كان، یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ مەبەستی هاندان و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران لە کڵێگەوە بۆ کڕیاران