وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سنووری ئیدارەی گەرمیانیان بەسەرکردەوە.
هەواڵەکان

تاووتوێی کێشە و داواکارییەکانی جووتیارانی ناحیەی قوشتەپە کرا
ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی ئەرک و دەوامی ڕۆژانەیدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە ژمارەیەک جووتیاری سنووری ناحیەی قوشتەپەی دەشتی هەولێر کرد.

جووتیاران و پسپۆڕانی ڤێتێرنەری بەم ڕێکارانە دەتوانن قەرزی کشتوکاڵی وەرگرن
دوابەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشت لەگەڵ بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، بەمەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی و پاڵپشتیی پڕۆژەکانی جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، وەزارەتی کشتوکاڵ چەند ڕێکاریکی بڵاوکردەوە.

تاوتوێی چەند پڕۆژەیەک لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کران
ئەمڕۆ دووشەممە ،2022/9/26 بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبۆوەو
چەندین بابەت و پڕۆژی گرنگ و ستراتیژی تاوتوێکرا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

بەنداوی خنس لە دوا قۆناغی تەواوبوونیدایە
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەندا و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، سەردانی پرۆژەی بەنداوی خنسی کرد.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ و بانکێکی ئیسلامی لەسەر بەخشینی قەرز بە جووتیاران ڕێکدەکەون
بەمەبەستی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی نوێنەرایەتیی بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا واژۆکرا.

لە سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی بەشداری لە یەکەمین کۆربەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابوری دەکات
ئەمڕۆ شەممە ،2022/9/17 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە سلێمانی بەشداریکرد لە یەکەمین کۆربەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابوری ،بەبەشداری نوێنەرایەتی سەدان کۆمپانیا و کەسایەتی و وەبەرهێنەری بیانی و ناوخۆی

هەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵدا سوود لە سوید وەردەگرێت
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی سویدی کرد و چەندین پرس ئاڵوگۆڕ کران.

بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی پاوانی سلێمانی دەکرێت
تیمێکی هۆبەی پاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی کارەکانی ساڵانی رابردووی هۆبەکەی بەسەرکردەوە.