Skip to the content

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە ژمارەیەک جوتیاری نموونەیی دەڤەری بیتوێن کرد

ڕۆژی  پێنجشەممە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە ، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک جوتیاری نموونەیی سنووری بیتوێن و ڕاپەرین

بێگەرد تاڵەبانی و داواکاری گشتی ، پرسی نەهێشتنی زێدەڕۆییەکانیان لەسەر زەوی کشتوکاڵی تاوتوێ كرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی حاکم (کاوە فه‌تحی مه‌عصوم )و ستافێکی دادوەران ، سه‌باره‌ت به‌ نەهێشتنی زێدەڕۆییەکان لەسەر زەوی کشتوکاڵی و بەنداو و ڕووبارەکان و دارستان و پاوان و لێدانی بیری نایاسایی كۆبوونه‌وه‌

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە کۆمەڵێک لە پزیشکانی ڤێتێرنەری کرد

ڕۆژی سێشەممە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک لە پزیشکانی ڤێتێرنەری

بێگەرد تاڵەبانی و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ، ۱٤ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و تیمێکی هاوکاری

سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی، لە سنووری (ڕاپەڕین ، سۆران ، زاخۆ )کرانەوە

لەپێناو گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی کشتوکاڵی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران ، سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی (ڕاپەرین ، سۆران ، زاخۆ ) کرانەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى کرد

دوێنێ دووشەمە ، ٢٠٢٢/٦/١٣بێگەرد تاڵەبانی وزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد. 

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون شەش ڕێکار دەگیردرێتە بەر

لە پێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان ، کە ئێستا هەندێ پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێم  ٦ ڕێکارى دەرکرد.

ئەنجوومەنی وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبۆوە

ئەنجومەنی وەزارەت بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازیکرد لە تیمێکی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز (د.ئومێد سەباح ) سەرۆکی دیوانی ئەنجومەن بە یاوەری بەڕێزان سەرۆکی فەرمانگەکانی ئەنجومەن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گرنگی زیاتر بە پڕۆژەکانی باخداری و دارستان و پاوان دەدات

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گرنگیدانی زیاتر بە کوالێتی بەرهەمی خۆماڵی و ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و زیادکردنی پانتایی سەوزایی و زیادکردنی بەرهەم و پارێزگاریکردن لە ژینگەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا

پرسی کارە هاوبەشەکانی پشکنینی خۆراک ،لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان تیمی پەیوەندیداری هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستی، تایبەت بە تاوتوێکردنی کارە هاوبەشەکانی پشکنینی خۆراک ،لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو