Skip to the content

هەواڵەکان

ئامادەکردنی ڕێنمایی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان تاوتوێ كرا

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش  بۆ تاوتوێکردن و داڕشتنی ڕێنماییەکی گونجاو دەربارەی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بەڕێوە چوو

لە پارێزگای سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی، سەردانی کارگەی چپسی لیزی کرد

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەریی شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی، کارگەی چپسی لیزی  لەناوچەی بازیان بەسەرکردەوە .

لە هەڵەبجە پشكنینی كێڵگە‌یی گە‌نم بۆ دیاریكردنی بنە‌تۆوی باوە‌ڕپێكراو ئەنجام درا

بە‌ مە‌بە‌ستی دیاریكردنی بنە‌تۆوی باوە‌ڕپێكراو،بە‌شی بە‌رھە‌مھێنان و پە‌سە‌ندكردنی بنە‌تۆو لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌،  ھە‌ڵمە‌تی پشكنینی كێڵگە‌یی گە‌نمیان بۆ گە‌نمی جووتیاران ئەنجامدا.

وۆرکشۆپێک بۆ چۆنیەتی سیستەمی دڵۆپاندن لە کێڵگەکان بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپێک بۆ (٣١)جووتیاری  کشتوکاڵی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی هەولێر ڕێکخرا ،بە ناونیشانی (کاری ئاو و پاراستنی لەڕێگەی تەکنیکە داهێنەرەکانی ئاودێری دڵۆپاندن)

کۆمپانیایەکی ئیماراتی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازیکرد، لە کۆمپانیایەکی بە ئەزموونی نێودەوڵەتی ئیماراتی ، کە بۆ مەبەستی وەبەرهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و خۆراکی و ئەنجامدانی  سەرمایەگوزاری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

لە شاری بەغدا بێگەرد تاڵەبانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتیمانیی باڵای ئاو کرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،وەکو ئەندامی لیژنەی باڵا بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری بەغدا بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتیمانیی باڵای ئاو 

هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەچوو

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ڕێگەی نامیلکەی تایبەت بەم نەخۆشییە ئەنجام دا

ڕەشنووسی هەمواری ڕێنمایی بیر، ئامادە کرا

دوای ئەوەی لەگەڵ جووتیاران، وەبەرهێنەران، پسپۆڕانی جیۆلۆجی و کشتوکاڵی، ڕا و بۆچوونەکان لەبارەی هەموارکردنەوەی ڕێنمایی بیر، گفتوگۆ کرابوو، دوا ڕەشنووسیی هەمواری ڕێنماییەکە ئامادە کرا

ھە‌ڵمە‌تی قە‌ڵاچۆكردنی مێرووی سن لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ھە‌ڵمە‌تێكی فراوانی قە‌ڵاچۆكردنی مێرووی سن لە‌ پارێزگای ھە‌ڵە‌بجە‌ دە‌ستی پێكرد و بۆ ئەو مە‌بە‌ستە‌ دە‌ست کراوە بە‌ دابە‌شكردنی قڕكە‌ر بەسەر جوتیارانی ناوچەکە

٥٠٠ كیلۆ بامیە‌ی خراپ دەستی بەسەرداگیرا

لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە-شوشمێ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی ٥٠٠ كیلۆ بامییە‌ی خراپ بوو كە‌ شیاونە‌بوو بۆ خواردن