Skip to the content

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی کارمەندانی ڤێتێرنەری کۆبۆوە

بە مەبەستی هەماهەنگی و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن له‌بارەی داواکاری پێشنیارەکانی ڕێکخراوەکە، بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری پێشوازی کرد لە دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی کارمەندانی ڤێتێرنەری.

بێگەرد تاڵەبانی لەگه‌ڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی هۆڵەندی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبۆوه‌

بڕیار وایە لەگەڵ وڵاتی ھۆڵەندا بە هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی تایبەت ، سەنتەری توێژینەوەی WHC وەک گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە سەرەتای مانگی ئه‌یلوول بکرێتەوە.

بۆ چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان، بریکاری وەزارەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد


 بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پەیوەست بە جوتیاران و پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە،  بریکاری وەزارەت کەریم سلێمان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد .

کێشە و گرفتەکانی خاوەن پڕۆژەکانی حەوزی ماسی ناحیەی تەق تەق تاوتوێ کرا

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق، لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی ڕەوشی کشتوکاڵ و ئاودێری و کێشە و گرفتەکانی جوتیاران کرا لەو ناوچەیە بەگشتی و کێشەی خاوەن حەوزەکانی ماسی بە تایبەتی.

بێگەرد تاڵەبانی: زۆر دڵخۆشم کە دەبینم گەنجەکانمان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە پشت بەتواناکانی خۆیان ببەستن

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازیکرد لە  نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی لاوان-
سەنتەری قەڵادزێ، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ و تاوتوێی پێنجەمین و کۆتا وۆرکشۆپی پڕۆژەی توێژینەوە بۆ گۆڕانکاری پرۆگرامی  #YouthExcel  لە شاری قەڵادزێ کرا

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی دهۆک كرد

لە کۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ بەکارخستنی هەردوو پڕۆژە یاسای تۆمارکردن و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردنی تەرزە کشتوکاڵیەکان و یاسای دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان کرا وەکو وەرچەرخانێکی گرنگی بووژانەوەی کشتوکاڵ و بە هێزکردنی پیشەسازی کشتوکاڵی 

وه‌زیری كشتوكاڵ و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا كۆبوونه‌وه‌

بە مەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن لەبارەی دانانی میکانیزمێکی گونجاو، لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا.

ئامادەکاری بۆ سازدانی دووەمین پێشانگەی هاوبەشی کشتوکاڵی لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق دەکرێت

لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عیراقدا ئامادەکاری و هەماهەنگی دەکرێت بە مەبەستی کردنەوەی دووەمین پێشانگەی هاوبەشی کشتوکاڵی

کاپتن و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، سەردانی بریکاری وەزارەت دەکات


لە دیدارێکدا باس لە کاروباری فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و چۆنیەتی کارکردن و هەماهەنگی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەم فڕۆکەخانە کشتوکاڵیە و سوود وەرگرتن لێی بۆ مەبەستی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان و بەکارهێنانی لە بواری ڕاهێنانەکاندا کرا.

کەریم سلێمان، پێشوازی لە قایمقامی قەزای باتوفە كرد

 کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ قایمقامی قەزای باتوفە باسیان لە کێشە و گرفتەکانی جوتیارانی ئەو دەڤەرە کرد