بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لێکتێگەیشتننامەی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژۆ کرد
هەواڵەکان
چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگی کێڵگە پەلەوەریەکان گفتوگۆی لە بارەیەوە کرا
بە سەرپەرشتی ڕاوێژکاری وەزارەت، لەسەر ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،کۆبوونەوەیەک تایبەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کێڵگە پەلەوەریەکان و کارکردن بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی ئاستەنگ و گیروگرفتەکان بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەیەک دەربارەی پڕۆژە یاسای پاراستن و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا
لە تەلاری پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ بەڕێوەچوو ، بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای پاراستن و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان
دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بە دروشمی كاریگەری گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا لەسەر ئاو) لە بەغدا بەڕێوەچوو
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، عبدالرحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو بە نوێنەرایەتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشداربوون لە دووەمین كۆنگرەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ئاو
عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی کرایەوە
بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت مەراسیمی کردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو
بێگەرد تاڵەبانی بەشداریکرد لە کۆڕبەندی پیشەسازی بۆ ڕەخساندنی بازاڕ و کار
لە پانێڵێکی کۆڕبەندی پیشەسازی، باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و کارئاسانی و هاندانی وەبەرهێنەران کرا، بە ئامانجی ڕەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی بازاڕ و کار
بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ تیمێکی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی و ناوخۆیی کۆبۆوە
ڕۆژی یەکشەممە ، 2022/3/6 بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت ،پێشوازیکرد لە تیمێکی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی لە بواری بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ سوودی پڕۆژە پەلەوەرییەکان چەند بڕیارێکی گرنگی دا
لە پێناو کەمکردنەوی نرخی عەلەف لە بازاڕەکان و پاڵپشتی و بەردەوامی خاوەن پڕۆژەکان، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێک لە پێناو بەرژەوەندی و سوودی خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان پەسند کرا.
نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ بەشداریکرد لە کۆنفرانسی (گۆڕانکاریەکانی کەش و هەواو مەترسییە ژینگەییەکانی لە ڕووانگەی جوگرافیاوە)
حسێن حمە کریم ب.گشتی باخداری و دارستان و پاوان وەک نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریکرد لە کۆنفرانسی(گۆڕانکاریەکانی کەش وهەواو مەترسییە ژینگەییەکانی لە ڕووانگەی جوگرافیاوە)
بڕی( 4,201,000,000) دینار تەرخانکرا بۆ پاراستنی ڕووەک و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی وەرزی چاندنی گەنم
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی بڕی4,201,000,000 چوار ملیار و دووسەد و یەک ملیۆن دینار. وەک هەنگاوێکی گرنگی خزمەتکردنی جوتیاران و پاڵپشتی لە بەروبوومی ناوخۆیی