بە ئامادەبوونی د. كاروان صباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو و پسپۆران و مامۆستایانی جیۆلۆجی و کشتوکاڵ و چەند نوێنەرێکی جوتیاران، وۆرکشۆپێک لەسەر ئاوی ژێر زەوی بەڕێوە چوو
هەواڵەکان
کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا
عبدالرحمن خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی کرد لە بەنداوی دوکان
لە شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوە و چوار گەنجینە دروست دەکرێت
لە گردەبۆری شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوەی گەنم بە توانای (10بۆ15تۆن) گەنم لە کاتژمێرێکدا و چوار گەنجینە لەسەر بودجەی گەشەپێدان، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی دروست دەکرێت.
لیژنەی هاوبەشی ڕاوێژکاری هۆڵەندی و کوردستان تاوتوێی دوایین هەنگاوەکانی پلانی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ دەکەن
کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ بەڕێوەچوو لە نێوان لیژنەی ڕاوێژکاری حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ ڕاوێژکارانی هۆڵەندی تایبەت بە بابەتی داڕشتنی سیستەمێک بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان.
ھێڵەكانی گرادۆنی لە پارێزگای هەڵەبجە نوێ دهكرێنهوه
بە مەبەستی پاراستنی دارستانەكان لە سووتان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی ھەڵەبجە، ھەڵمەتی ئاگربڕ و نوێكردنەوەی ھێڵی گرادۆنیان دەستیپێكردووە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە لەنێو دارستانەكاندا.
هێڵەکانی ئاگربڕ لە دارستانەکانی سلێمانی نوێ دهكرێنهوه
بە مەبەستی پاراستنی دارستانەکان لە سووتان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی هەڵمەتی ئاگربڕى دەستپێکرد بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە لەنێو دارستانەکاندا.
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی پەیامی ژینگەدۆستی ڕادەگەیەنێت
لە ڕێى پڕۆژەیەکی فۆتۆگرافییەوە، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی پەیامی ژینگەدۆستی ئاراستەى هاووڵاتیان دەکات و هەمووان هۆشیار دەکاتەوە لەبارەى گرنگی دارستانەکان و سەوزایی
هەنگاوەکانی بڕیاری دابینکردنی ئامێر و کەل و پەلە کشتوکاڵییەکان بۆ جوتیاران تاوتوێ کرا
بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی بڕیاری دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵیەکان، بێگەرد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری تایبەتی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی کەسانی شارەزا و نوێنەری یەکێتی جوتیاران و تیمی پەیوەندیداری وەزارەت
سیمینارێک بۆ ناساندنی پڕۆژەیەکی بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی كشتوكاڵ بەڕێوە چوو
لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، لەلایەن کۆمپانیای (Great Gate ) سیمینارێک دەربارەی ناساندنی پڕۆژەیەکی پێشنیارکراو ،بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنیکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشكهش كرا
باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ ههڵگیرا
لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی، وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، بڕیاردرا بە ھەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ، ئهم بڕیارهش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردنه له بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور