Skip to the content

هەواڵەکان

هەرێمی کوردستان کار بۆ زیاد کردنی دارستان و ڕووپۆشی سەوزایی دەکات

بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان پێشوازی لە  بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراكیی جیهانیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کرد.

وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کاردەکەن

ڕۆژی سێ شەمە ٢٣ ی ئابی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و تیمێکی یاوەری کە پێک هاتبوون لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیداری وەزارەتی ناوەخۆ.

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی راوێژکار و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەت، لەگەڵ سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بۆ بەرەنگاریی گۆڕانی کەشوهەوا هەڵسەنگاندن بۆ پلان و ئامرازە پێویستەکان دەکرێت

وۆرکشۆپی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پێداویستییە تەکنەلۆژییەکانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا بەڕێوەچوو.

هەڵمەتی "پەرژین بکە بە درەخت" بۆ چاندنی درەخت ڕاگەیەنرا

بە دروشمی "پەرژین بکە بە درەخت" وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵمەتی چاندنی درەختی ڕاگەیاند.

وۆرکشۆپێکی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ رێکخراوی کاری جیهانی IOM بەڕێوەچوو

نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕاوێژکار شەیما جەمال کوێخا، لە وۆرکشوپێکی هاوبەشدا کە لەلایەن ڕێکخراوی کاری جیهانی IOM بەسەرپەرشتیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسترابوو، بەشداربوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵی دابەزاندنی نرخی عەلەفدایە

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەمەبەستی لەنزیکەوە بەدواداچوون و تاووتوێکردنی کێشە و گرفتی خاوەنی پڕۆژە و کێڵگە پەلەوەرییەکان و هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان و دابەزینی نرخی ئالیک و تێچووەکانی بەرهەمێنان بەڕێوەچوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو باخدارێکی سەرکەوتوو بەسەردەکاتەوە

بەرێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەت هەڵکەوت عەبدولرەحمان ،بە یاوەریی بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتییەکەی هاووڵاتیەکی بەسەرکردەوە. 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدواداچوون بۆ کێشەی جووتیاران دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٢، حوسێن حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی و وتەبێژی وەزارەت، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی کرد، کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ کێشەکانی جووتیاران و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران.

ڕێگە بۆ هاوردەکردنی بنەتۆو بۆ کۆمپانیاکان دەکرێتەوە

لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی بنەتۆوی بەبڕشت و بەرهەمداری دانەوێڵەی گەنم لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رێگەی بە ھاوردەکردنی بڕی ٨٠،٠٠٠ تۆن بنەتۆوی گەنم دا.