ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە د.محمد وجيە حجازى کونسوڵی میسر لەھەولێر کرد
کار و چالاکییەکان

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەوخاتوونە خەڵات دەکات کە توانی ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لەخاتوو نەدا محمد کرد کەتوانی لەماوەیەکی دیاری کراودا ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکات.

بەبەشداری نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دیداری" برایەتی مرۆڤ دۆستی" بەڕێوەچوو
بەبۆنەی تێپەربوونی 10 ساڵ بەسەر دامەزراندنی هەفتەی هاڕمۆنی جیهانی پێكەوەژیان، لە نێوان پێكهاتە ئایینییەكان، گرنگی پێدان و رۆڵی زانایان و نوێنەرانی ئایینە جیاوازەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و فەراهەمكردنی ئاشتی كۆمەلایەتی، رێكخراوی بلۆمێنت بە هاوكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی مەراسمێكی رێكخست.

شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ ئەنجومەنی شورای ھەرێم کۆدەبێتەوە
شاندێکی وەزارەت کە پێک ھاتبوو لە پ.ی.د.دیار جباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری ودارایی به وهکالهت بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و موڵکەکان، سەردانی ئەنجومەنی شورایی ھەرێمیان کرد.

کۆبونەوەی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و پلاندانان بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پ. ی. د دیار جباری بەڕێوبەری گشتی کارگێری و دارایی بەوەکالەت بەشێک لەبەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندی دارەکانی وەزارەت سەردانی وەزارەتی پلان دانانیان کرد.

بەبەشداری نوێنەری ئایین و پێکھاتەکان رۆژی جیھانی ئایینی بەرز راگیرا
ئەمرۆ17ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بەئامادەبوونی نوێنەری پێکھاتە ئاینیەکانی وەزارەت لەمەراسیمێکدا رۆژی جیھانی ئایینەکان بەرز راگیرا

دەستکەوتێکی تر بۆ خزمەتی فەرمانبەران و مامۆستایان سەبارەت بە درێژەدان بەخوێندن
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەفەرمانی وەزارەی ژمارە ٢٠٥٨ لەرێکەتی ٧⁄ ١⁄ ٢٠٢١ رەزامەندی نیشاندا لەسەر پەسەند کردنی دەرچووانی یەکسانی کردنی بروانامە.

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندێكى باڵاى وەزارەتەکانی ئەوقاف، خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆبووهوە
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی خوێندنی ئایینی لەھەرێمی کوردستان دووشەممە 2020/12/7 لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھەورامان حەمەشریف حمەڕهشید سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، لەگەڵ مامۆستا ئالان حمهسهعید وهزیرى پهروهردهو د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریكارى وهزارهتی خوێندنی باڵاو عهباس زێباری بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەوەکالەت و شێخ ابراھیم برزنجی بەڕێوەبەری ئیرشاد و توێژینەوە بەنوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەشداروبوون، لەگەڵ ستافى یاوهر لهههرسێ وهزارهتهكان كۆبووهوه.