وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: گەشەکردنى ئابورى، سیاسى و کۆمەڵایەتى هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بەتوێژینەوەى زانستى ببەستێت، بۆیە ئێستا لە هەمو کات زیاتر سێکتەرە جیاوازەکانى هەرێمەکەمان و کێشەکانمان پێویستى بەڕێنوێنى توێژەرەکانمانە.
هەواڵەکان
بە بڕی ٩٤٧ ملیۆن دینار باڵاخانەی تاقیگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دروست دەکرێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە مەراسیمێکدا، بەردى بناغەى باڵەخانەی تاقیگەکانى لە کۆلێجی تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دانا.
وەزیرى خوێندنى باڵا: نەزاهەى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى ماستەر و دکتۆرا هێڵى سوورە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: با ئەو پەیامە بەڕونی بگات، کەنەزاهەى تاقیکردنەوەکانى توانستى زانستى ماستەر و دکتۆرا هێڵى سورە.
وەزیری خوێندنی پێشوازی لە سەرۆکى دامەزراوەى(DAAD)ى ئەڵمانى کرد
بۆ یەکەمین جارە سەرۆکى دامەزراوەى DAADى ئەڵمانى سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات و لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵا، بڕیاریدا هاوکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکات بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان بەفەرمى لەناوچەى خوێندنى باڵاى ئەوروپا تۆماربێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی: ئاستى خوێندن و ڕاهێنان لە بۆردى پزیشکى بەرەو ستانداردى جیهانى دەبەین
وەزیرى خوێندنى باڵا ئەندامانى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانى ڕادەسپێرێت بە هەماهەنگى وەزارەتى تەندروستى کاربکەن بۆ سەرخستنى ئەو هەنگاوانەى کە تایبەتن بە بەدەستهێنانى متمانە بۆ سێنتەرەکانى ڕاهێنان.
بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەفدێکى زانکۆى گلازگۆى بەریتانیا
بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکان لەبوارى زانستى و ئەکادیمى، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشوازیکرد لە وەفدێکی زانکۆی گلازگۆی بەریتانیا.
بنەماکانی تاقیکردنەوەى توانستی زمانی کوردی دادەڕێژرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى ئەنجامدانى (تاقیکردنەوەى ستانداردى توانستى زمانى کوردى) و (دانانى پرۆگرامێکى تایبەت بە فێربونى زمانى کوردى)، سیاسەتى گرنگیدان بە زمانى کوردى دادەڕێژێت.
بە ئامادەبونى وەزیرى خوێندنى باڵا، فیستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆى سلێمانى بەڕێوەچوو
بە ئامادەبونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانكۆی سلێمانی بەناونیشانى (زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگەدا) بەڕێوەچوو.
پەیامی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیی مامۆستایانى کوردستان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پەیامێکى بڵاو کردەوە.