Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیرى خوێندنى باڵا: کەیسى شەهیدکردنى مامۆستایانى زانکۆى سەڵاحەددین، کەیسی وەزارەتەکەمان و هەموو خەڵکى کوردستانە

وەزیرى خوێندنى باڵا دڵنیایی دەدات بەغەدر شەهیدکردنى مامۆستایانى زانکۆى سەڵاحەددین، هەرگیز کاریگەرى نابێت لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەرزکردنەوەى کواڵێتى و ڕیفۆرم و چاکسازى لە سێکتەرى خوێندنى باڵا.

وەزیرى خوێندنى باڵا لێخۆشبوون لە ڕسوماتى پشتگیرى دەرچوون، بۆ بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى دەردەکات

 بە مەبەستى سەرپەرشتیکردنى پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتى تایبەت، لێخۆشبوون لە وەرگرتنى ڕسوماتى پشتگیرى بڕوانامەى دەرچوون، بۆ دەرچووانى بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەرى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان  دەکرێت،

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەپێناو پاراستنى ناوەندەکانى خوێندن و شکۆى مامۆستایان و ژینگەى خوێندن هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات

بە سەرپەرشتى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت، کۆبوونەوەى نا ئاسایى ئەنجومەنى وەزارەت بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن له‌بارەى کەیسى مامۆستایانى بە غەدر شەهید کراو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا شایستەى دارایى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دابەش دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوویى تەواو کردووە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و  ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى تواناسازى.