بۆ پەرەپێدانی زیاتری بۆڵۆنیا پرۆسێس و (خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی)، دامەزراوەی(DAAD)ی ئەڵمانی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
هەواڵەکان
وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى هۆڵەندا ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنانى جۆراو جۆر لەسەر ئەرکى حکومەتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت.
پرۆســەى پێشکەشـکردن بۆ خوێندنى ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمى باڵا لە زانکۆکانى کوردستان دەستى پێکرد
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٣) دەرگاى پڕۆسەى پێشکەشکردن بەڕوى خوازیاریانى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى دەکرێتەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازی لە وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان کرد
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بەشداری ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و رێزگرتن لە کەلتور و بەهاکانى پێکەوە ژیان.
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
بەبۆنەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک سەعات کەمکرایەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاژەى حکومەتی فیدراڵ کۆبۆوە
دواى نەورۆز پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دەست پێ دەکات
دواى پشووى نەورۆز، پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا (دیبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.
سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ تەکنەلۆژیاى پزیشکى و بایۆلۆژى لە دهۆک بەڕێوە چوو
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: "سەرجەم زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگی بکەن بۆ دانانی ڕێوشوێنی زانستیی گونجاو بۆ پاراستنی ئیتیک و ئاکار و کوالیتیی توێژینەوەکان".
د.ئارام محەمەد قادر: ناو پرۆسەی خوێندن دا گرنگی زیاتر بە ڕاهێنانی پراکتیکی دەدەین
وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: کار دەکەین بۆ ئەوەی ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار باشتر پێکەوە ببەستینەوەو بابەتەکانی خوێندن و ڕاهێنان پەیوەندیدار بن بەو کارامەییانەی کە بۆ بازاری کار پێویستن.
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى "فولبرایت"ی بۆ خوێندنى ماستەر ڕاگەیاند
حکومەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، بەرنامەى فولبرایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت.