ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەرنامەی قوتابیی سەرکردە (Student Leaders Program)ى بۆ ساڵی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) ڕاگەیاند.
هەواڵەکان
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کرد
وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانییی زانایانی موسڵمان دەکات.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و خوێندنی باڵا پڕۆژەی هاوبەشی گرنگیدان بە سەلامەتیی پیشەیی جێبەجێ دەکەن
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هەماهەنگى لەگەڵ سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان، کاردەکات بۆ پەرەپێدانى پرۆگرامى سەلامەتیی پیشەیى لە بەشەکانى ڕاگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆمەڵێک بڕیارى لەبەرژەوەندى ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە لە وڵاتى ئێران دەخوێنن
بەئامانجى پاراستنى ژیان و سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێمى کوردستان، کە لە زانکۆکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەخوێنن، بەفەرمانێکى وەزارى کۆمەڵێک بڕیارى دەرکرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردنى بە سیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت
لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانى دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردنى بەسیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت.
١٠٧ دەرچووى دیکە لە کۆلێژە پزیشکییەکانى زانکۆکانى کوردستان وەرگیران
١٠٧ خوێندکاری دیکە لە کۆلێجەکانى پزیشکیی گشتى، پزیشکیی ددان، دەرمانسازى، بەشێوەى پارالێل بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) وەرگیران.
وەزارەتى خوێندنى باڵا سێ پۆستی لە دەستەی کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى ڕاگەیاندووە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا سێ پۆست بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجیی توێژینەوەى زانستى ڕادەگەیەنێت.
لە هەڵەبجە دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سۆشیاڵ میدیا و کولتووری بەکارهێنان بەڕێوەچوو
بە چاودێری و ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەشى ڕاگەیاندن لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى هەڵەبجە، دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (سۆشیاڵ میدیا و کولتووری بەکارهێنان) بەڕێوەچوو.
زانکۆی زاخۆ کێشە کارگێڕی و داراییەکانی خستە بەردەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا
لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ زانکۆکانى کوردستان و گوێگرتن لە ديدو تێڕوانین و داوكارییەکانیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانکۆى زاخۆى بەسەرکردەوە.