Skip to the content

هەواڵەکان

بەردى بناغەى سەنتەرى چالاکیی خوێندکاران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دانرا

بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردى بناغەى سەنتەرى چالاکیی خوێندکاران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دانرا.

سیمپۆزیۆمێکی تایبەت بە کێشەى کۆچ و ئاوارەبون، لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

سیمپۆزیۆمى (کێشەى کۆچ و ئاوارەبون، دەرەنجام لێکەوتەکانى)، لەلایەن زانکۆى سەڵاحەدین هەولێر بەهەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنى زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و بە ئامادەبونى نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا دەستپێکرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا یازدە پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا: کارئاسانی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك دەکەین خزمه‌ت بە ڕه‌وشی خوێندن بکات

د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی هاوبه‌شی زانكۆی به‌كینهامی بەریتانی و كۆمپانیای سترلینگی په‌روه‌رده‌یی.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی پلانى ستراتیژى بۆ ساڵى ٢٠٢٣ ڕادەگەیێنێت

وەزیرى خوێندنى باڵا پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ ساڵى ٢٠٢٣ ڕادەگەێنێت، کە ئەولەویتى کارکردن لەمساڵدا فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی و ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى تاقیکردنەوەکان، سەنتەرى ڕاوێژکارى قوتابیان و خوێندکارانە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕادەگەیێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت، کە وڵاتی ڕوسیای فیدرال ٦٠ زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بودجەی پێشنیارکراوی بۆ ساڵى ٢٠٢٣ تاوتوێکرا

لە کۆبونەوەیەکى تایبەتدا لە دیوانى وەزارەت پێشنیاری بودجە و خەرجى و داهاتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى (٢٠٢٣) تاوتوێکرا.

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیەنرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لە ڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانەکانی دبلۆما باڵا، ماستەر و دکتۆرا تاوتوێ دەکات

دواى دەرکردنى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، ماستەر و دکتۆرا، کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى پلانەکانى خوێندن، کە لەلایەن زانکۆکانەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا نێردراوە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

لە ٧ زانکۆی کوردستان خولێکی ٦ رۆژە بۆ فێرخوازانی خاوەن بیرۆکە کرایەوە

رێکخراوی GIZ ى ئەڵمانى خولێکی شەش ڕۆژەی راهێنانی ڕاهێنەران (Training of Trainers)ی لە هۆتێل کریستاڵى شاری هەولێر بۆ سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کاری حەوت زانکۆی هەرێمى کوردستان ئەنجامدا.