Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری خوێندنی باڵا: کایەی ئەکادیمی بەبێ بەشداری کارایی خانمان لاسەنگ و نایەکسانە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە کاتیكدا لە (٥٧٪)ی خوێندکارانی زانکۆکان لە ڕەگەزی مێ پێکدێن، بەڵام لە ناو مامۆستایاندا ڕێژەی خانمان تەنها (٣٣٪)یە، لە سەرکردایەتی دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا ڕێژەکە یەکجار کەمە.

ئاسانکارى بۆ خوێندکارانى کورد لە ئۆکرانیا دەکرێت

د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە ڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕوویان لە زانکۆکانى ئۆکرانیا کردووە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بە مەبەستى گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکانى کوردستان.

بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمی ڕۆژی كۆلێجی پزیشكی ددانى زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هیوام وایە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی زانکۆیەکی حکومی تایبەتمەند بە بوارەکانی خوێندنی پزیشکی لە شاری سلێمانی دابمەزرێنین.

بە بەشداریی وەزیرى خوێندنى باڵا، سەرى ساڵى نوێى چینى لە هەولێر بەرز ڕاگیرا

فیستیڤاڵى سەرى ساڵى نوێى چینى کە لەلایەن بەشى زمانى چینى لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕێکخرابو بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکى زانستی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو

سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکار بوو

بە ئامادەبونى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕێوڕەسمێکدا د. کامەران یونس، وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى سەڵاحەدین دەستبەکاربوو

بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ئەنجوومەنى سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان کۆبۆوە

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: چوارچێوەى پلانى ستراتیژى کارى وەزارەت بریتییە لە پەرەپێدان و فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی (TVET).

بۆ تاوتوێکردنى ڕێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبۆوە

لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا و قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێ کرا.