Skip to the content

هەواڵەکان

نزیكەی ٤٠٠ تۆن قوڕولیتە لەژێر پردەكانی سەنتەری شاری هەولێر دەرهێنرا

وەك ئامادەسازییەك بۆ وەزری زستان و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی دروستبوونی لافاو، خۆڵ و خاشاك و قوڕولیتە لە ١٠ وێستگەی ناو خەزانی ژێر پردەكانی شاری هەولێر دەرهێنرا.

بە گوژمەی زیاتر لە ٣٣٣ ملیۆن دینار ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە هەولێر قیڕتاو كران

لە گەڕەكی نەسیج لە شاری هەولێر وەك قۆناغی یەكەم بە گوژمەی ٣٣٣،٢٧٢،٠٠٠ دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی چەندن شەقام و كۆڵان جێبەجێ كرا.

بە زیاتر لە ١٦٣ ملیۆن دینار پرۆژەی كۆگەی ئاوی بەستۆڕە تەواو كرا

بە گوژمەی زیاتر لە ١٦٣ ملیۆن دینار پرۆژەی كۆگەی ئاوی شارۆچكەی بەستۆڕە تەواو كرا كە تەواوی هاووڵاتییانی شارۆچكەكە لێی سوودمەند دەبن.

ساسان عەونی: "لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا شەقامی قیر كردووە"

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا بە كۆی هەردوو جۆری ستابلایزەر و بایندەر، زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا لە سەرتاسەری كوردستان قیڕ كراوە.

پلانی نوێی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەر و سەرۆك بەشەكانی دەستەی ڕاسپارد كە پلانی نوێی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار جێبەجێ بكەن.

١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی هەڵگیرایەوە

بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە بەشداری ٢٢ شۆفەڵ و قەلاب زیاتر لە ١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی لە شاری هەولێر هەڵگیرایەوە.

بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دینار چەند گەڕەکێک لە ناحیەی دارەتوو قیرتاو دەکرێن

بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دینار پرۆژەی قیڕتاوكردنی ١٨ كۆڵان و شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی ژین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتوو دەستیپێكرد.

بە گوژمەی زیاتر لە ١٢٦ ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی زیاتر لە ١٢٦ ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری تەرخان كرد.

دروستكردنی ئاوەڕۆی ٨ی حەسارۆك گەیشتووەتە قۆناغی كۆنكرێتكردن

دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر هەنگاوی باشی بڕیوە و گەیشتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.

هه‌ڵمه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه‌

تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی دارۆغا و ژمارەیەك شوێنی دیكەیان نۆژەن كردەوە