Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران دووپات دەکاتەوە کە پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم وەک هەموو مووچەخۆرانی پارێزگاکانی عێراق مانگانە بێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک مووچەکانیان لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمه‌وه‌ وەربگرن

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/11 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان کرد بە بۆنەی گرێدانی کۆنگرەی پێنجەمینی یەکێتی، بە ئومێدی ئەوەی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە مایەی برەودان بە ...

ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات و داوا دەکات کێشەی مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت

*سەرۆکوەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد لەگەڵ گەیشتنی پارە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاسته‌خۆ بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز بکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/9/20 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیرا ...

ئەنجومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕ دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

بە پێی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە ٢٩ـى ٨ـى ٢٠٢٣ بڵاوی کردووەتەوە، لیژنەى فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرۆزەرى زریپۆش (درع)، لە ڕۆژى دووشەممە، ٢ـی ١٠ـى ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ١٢ـى نیوەڕۆ لە هۆڵی یەکى شوبات دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە. ئەم ئاگادارییە ئەم مەرجانەشی بۆ بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا خستووەتە ڕوو:- دانانی چەکی پەسندک ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر دەکات

ڕۆژى یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ڕیکاردو رۆدریگز، بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر کرد . له دیدارەکەدا باس له کارەکانی یونامی کرا و ڕۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوەکە لە کوردستان و عێراق بەگشتی بەرز نرخێنرا . هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکو ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیى ئەمەریکا دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلوولی2023 د.ئومید سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە پامێلا هاک جێگری گشتیى کونسوڵی ئەمریکا له هەولێر و شاندی یاوەری کرد . له دانیشتنەکەدا سەرۆکی دیوان پیرۆزبایی لە خاتوو پامێلا هاک کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک جێگری نوێی کونسوڵی گشتیى ئەمریکا لە هەولێر، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێيه‌کەیدا . لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چە ...

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات شایستە داراییەکانی هەرێم بەو ژمارانەی لە خشتەکانی بودجەدا هاتوون، بۆ هەرێم خەرج بکات

* پێویستە بەغدا مانگانە شایستە داراییەکانی هەريم بە پێی بودجە کە یەک ترلیۆن و375 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە 906 ملیار دیناری تەرخانکراوی مووچەیە، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات. * ئەنجومەنی وەزیران، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی ڕووداوەکانی کەرکووک دەربڕی و بە توندی سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیەی کرد کە بەرام ...