Skip to the content

هەواڵەکان

نووسینگەی ڕێکخەر و وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا تاووتوێی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن

 نووسینگەی ڕێکخەر و وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا تاووتوێی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن. لەو میانەدا ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی باس کرا. تیشک خرایە سەر ئازادی ڕادەربڕین لە پلانەکەدا.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لەندەن لەگەڵ فەرمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشی جێندەر کۆبووەوە

شاندی هەرێم چاویان کەوت بە ئیڤان پارکس، جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ڕۆزی کەیڤ، سەرۆکی یەکەی جێندەر لە وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکسانیی جێندەری کۆبوونەوە

نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکسانی جێندەری ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کرد لە پێشخستنی یەکسانیی جێندەری، و هەردوولا هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوانیان دووپاتکردەوە.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری ئۆفیسی هیومان ڕایتس وۆچ لە لەندەن کۆبوونەوە

یاسەمین ئەحمەد و دکتۆر دیندار زێباری ئاماژەیان بە هەماهەنگیی نێوان هیومان ڕایتس وۆچ و ئۆفیسی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کرد، بە تایبەتی لە ڕووی پێدانی زانیاری و ئاسانکاریی گەیشتن بە شوێنەکان.

شاندی حکومەتی هەرێم لە لەندەن تاووتوێی پرسی ئێزیدییەکان لەگەڵ نێردە دیبلۆماتییەکان دەکات

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە د. دیندار زێباری و د. خانزاد ئەحمەد و تیمی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتیی حکوقمەتی هەرێم لە بەڕیتانیا، لە کۆنفڕانسەکە ئامادەبوون و بەشداریی چەند گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەکیان کرد.

د. دیندار زێباری پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کرد

لەدیدارێکدا تیشک خرایە سەر تاوانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کە گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە گەورەترین قوربانیی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بووە لە سەردەمی رژێمی بەعس تا دەگاتە تاوانەکانی داعش

شاندێکی خاچی سوور سەردانی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی کرد

تیمی خاچی سوور هاوکاری جێبەجێکردنی پلانی هەرێمین لەڕێی پێدانی ڕاوێژ بۆ بەڕێوەبردنی زیندانەکان، نەهێشتنی دیارنەمانی زۆرەملێ و بەرجەستەکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لە یاسا ناوەخۆییەکاندا.

لە جنێف حکوومەتی هەرێم و خاچی سووری نێودەوڵەتی تاووتوێی پرسی بێسەروشوێنانیان کرد

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان داوای لە بەرپرسانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد کە لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی کوردستان و پلانی نیشمانیی مافەکانی مرۆڤ لە بابەتی بێسەروشوێنبووان پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بکرێت.

دیندار زێباری: تا ئێستا ٣٥٥٤ ڕفێنراوی دەستی داعش بە هەوڵی حکوومەتی هەرێم ڕزگارکراون

دیندار زێباری لە جنێف لەبارەی مافی مرۆڤ و دواترین زانیارییەکانی بێسەروشوێنانی دەستی داعش هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم دەخاتەڕوو.

وۆڕکشۆپێکی بۆ پەرەپێدانی تواناکان بۆ لێپێچینەوە لە گومانلێکراوەکانی داعش بەڕێوەچوو

وۆڕکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی،  و ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی یونیتاد بەڕێوەچوو