Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری داد لەگەڵ راوێژکاری یاسایی یونیتاد کۆبوەوە

وەزیری داد دووپاتی کردەوە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کارێكی گرنگە وجیاوازییەکی زۆری دەبێت بڕیارەکانی دادگا لەسەر تاوانەکانی داعش لەلایەن داگایەکی نێودەوڵەتییەوە بێت.

بۆ ئامادەکردنی سیاسەتی یەکسانی جێندەری لە وەزارەتی داد یەکەمین کۆبوونەوە کرا

رۆژی سێشەمە ٢١-٧-٢٠٢٠، لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی دیوانی وەزارەتی داد، یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ دانانی سیاسەتێک بەڕێوە چوو، کە تایبەت دەکرێت بە یەکسانی جێندەری نێوان ئافرەتان و پیاوان لە ئەرک و مافدا لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی سەربە وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .

بۆ ئامادەکردنی سیاسەتی یەکسانی ئافرەت و پیاو، وەزارەتی داد لیژنەیەکەی دانا

- دادوەری داواکاری گشتی / بەدەردین کەریم : ھەرچەندە وەزارەتی داد یەکێکە لەو وەزارەتانەی کە رێژەی فەرمانبەری ئافرەتی زۆر باشە و لە ٤٧% ی تەواوی فەرمانبەرانی پێک دەھێنێت، بەڵام ئامانجمان بەھێزکردنی رۆڵی سەرکردایەتیانەی ئافرەتانە"