لە دانیشتنێكی نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دەكەنەوە.
هەواڵەکان
بە بڕی ٤ ملیار دینار چەندین پرۆژەی شارەوانی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە بڕی نزیكەی چوار ملیار دینار، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، حەوت پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارەكە جێبەجێ دەكات، كە پرۆژەكان كاریگەری زۆریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە دەبێت.
شاندێكی شارەوانییەكانی فەرەنسا دێتە هەرێم بۆ هەماهەنگی و هاوکارى زیاتر
شاندێكی شارەوانییەكانی فەرەنسا دێتە هەرێمی و لە بواری ماستەرپلانی شارەكان و جێبەجێكردنی پلان و ڕاهێنانی فەرمانبەران هاوكاری پێشكەشی وەزارەتی شارەوانی دەکات
ئاستى خزمەتگوزارى لە عەنکاوە بەرز دەکرێتەوە
ساسان عەونی لە بەدواداچوونێکى بۆ ڕەوشى خزمەتگوزارى لە شارۆچکە عەنکاوە، گوتى: بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە شارۆچكەی عەنكاوە بەرز دەكەینەوە.
ژمارهیهك فەرمانبەری گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دامەزرێنران
بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ٦٤ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ/ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دامەزرێندران.
سەوزایی شاری سلێمانی لاى حكوومەتی هەرێم زۆر گرنگە
سەرۆکى حکومەت زیاتر لە پێنج ملیار دینارى بۆ بهڕێوهبردن و خزمەتكردنی سهوزایییەكانی پاركی ههواری شار و شهقامی شێخ مهحموود و شهقامی تاسڵووجه لە شاری سلێمانی تەرخان کرد و وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار ئەم هەنگاوەى بە پلانێکى گرنگ و خەمخۆرانە هەژمار کرد.
یادداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەی شارەوانییەكانی هۆڵەندا لە هەولێر واژوو کرا
بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و میشێل لیت ئاخت نوێنەری ئاژانسی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەی شارەوانییەكانی هۆڵەندا و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرێوەبەرانی وەزارەتی شارەوانی و تیمی ئەندازیاران و نوێنەری ئاژانسی VNG، ڕێوڕەسمی واژووكردنی یادداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نێوان وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی VNG لەسەر باشكردنی توانای خۆگونجاندنی كۆمەڵگەكانی خانەخوێ و ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان واژوو كرا.
بە بڕی زیاتر لە سێ ملیارد دینار چەندین پڕۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
ڕیار وایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار، چەندین پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ بکات.
لە چیای سەفینیش پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری جێبەجێ دەكرێت
ڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری هاوشێوەی پڕۆژەی تەلەفریكی چیای زاوای دهۆك لەسەر چیای سەفینی شەقڵاوەش دەكرێتەوە
سزای نهبهستنی پێوهری ئاوی خواردنەوە كەم كرایەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهسەر كهمكردنهوهی سزای نهبهستنی پێوهری ئاوی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان و شوێنه گشتییهكان ڕاگەیێنراوێکى بڵاو كردهوه.