لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى پلانى هەرێمى بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە وەک دەستەکەوتێکە بۆ چەسپاندنى پێوەرەکانى مافى مرۆڤ و پاراستنى بەو پێیەى داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان كارەكانی لەسەر سكاڵای مافی گشتیی هاووڵاتییان چڕ دەكاتەوە.
هەواڵەکان
لە ساڵی ٢٠٢٢ هیچ ڕۆژنامەنووسێك لە دەرەوەی یاسا و فەرمانی دادوەری دەستگیر نەكراوە
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیان سەبارەت بە دۆخی ئازادییەکانی ڕۆژنامەوانی لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە و ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانیش ڕوونكردنەوە دەدات.
نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەڵەتیەکان ١٢ وۆرکشۆپ رێکدەخات
بەپێی ئەم یاداشتە، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەولەتیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی (١٢) وۆرکشۆپ لە ساڵی ٢٠٢٣ رێکدەخات بەپێی بەشە جیاجیاکانی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی راپۆرتی هیومان ڕایتس ووەتچ دەداتەوە
حکومەتی هەرێم نموونەیەکی هەرێمیی سەرکەوتووە بۆ دیموکراسی و بەرجەستەکردنی بەها دیموکراتییەکان لەوانەش مافی ئازادی ڕادەربڕین، و پابەندە بە سیستەمێکی پتەوی بەرزەفتکردنی دامەزراوەیی لە نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری.
ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر بەكارهێنانی منداڵێك لە ئاهەنگی سەری ساڵدا گیرایەبەر
منداڵەكە لە ئاهەنگێكی سەری ساڵدا چەند ڕەفتاریكی نامنداڵانە و نەشیاوی نواندبوو.
ڕێکخەری حکومەتی هەرێم بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و سەرکونسوڵی کۆریای باشوور هەماهەنگییەكان بەهێزتر دەكەن
سەرکونسوڵی کۆری ستایشی هەوڵەکانی دکتۆر دیندار و نووسینگەکەی کرد لە چاودێریکردن و داکۆکیکردن و باشترکردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.
نووسینگەی ڕێکخەر و وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا تاووتوێی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن
نووسینگەی ڕێکخەر و وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا تاووتوێی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن. لەو میانەدا ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی باس کرا. تیشک خرایە سەر ئازادی ڕادەربڕین لە پلانەکەدا.
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لەندەن لەگەڵ فەرمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشی جێندەر کۆبووەوە
شاندی هەرێم چاویان کەوت بە ئیڤان پارکس، جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ڕۆزی کەیڤ، سەرۆکی یەکەی جێندەر لە وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا.
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکسانیی جێندەری کۆبوونەوە
نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکسانی جێندەری ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کرد لە پێشخستنی یەکسانیی جێندەری، و هەردوولا هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوانیان دووپاتکردەوە.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری ئۆفیسی هیومان ڕایتس وۆچ لە لەندەن کۆبوونەوە
یاسەمین ئەحمەد و دکتۆر دیندار زێباری ئاماژەیان بە هەماهەنگیی نێوان هیومان ڕایتس وۆچ و ئۆفیسی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کرد، بە تایبەتی لە ڕووی پێدانی زانیاری و ئاسانکاریی گەیشتن بە شوێنەکان.