لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانى دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردنى بەسیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت.
هەواڵەکان
١٠٧ دەرچووى دیکە لە کۆلێژە پزیشکییەکانى زانکۆکانى کوردستان وەرگیران
١٠٧ خوێندکاری دیکە لە کۆلێجەکانى پزیشکیی گشتى، پزیشکیی ددان، دەرمانسازى، بەشێوەى پارالێل بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) وەرگیران.
وەزارەتى خوێندنى باڵا سێ پۆستی لە دەستەی کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى ڕاگەیاندووە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا سێ پۆست بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجیی توێژینەوەى زانستى ڕادەگەیەنێت.
لە هەڵەبجە دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سۆشیاڵ میدیا و کولتووری بەکارهێنان بەڕێوەچوو
بە چاودێری و ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەشى ڕاگەیاندن لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆى هەڵەبجە، دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (سۆشیاڵ میدیا و کولتووری بەکارهێنان) بەڕێوەچوو.
زانکۆی زاخۆ کێشە کارگێڕی و داراییەکانی خستە بەردەمی وەزارەتی خوێندنی باڵا
لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ زانکۆکانى کوردستان و گوێگرتن لە ديدو تێڕوانین و داوكارییەکانیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانکۆى زاخۆى بەسەرکردەوە.
سێیەمین کۆنفرانسى نێودوڵەتى گۆڕانکارى کۆمەڵایەتى و گەشەپێدانى هەرێمىی لە دهۆک بەڕێوەچوو
بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە کۆمەڵایەتییەکانى کۆمەڵگە بەشێوەیەکى زانستى لە ڕێگەى بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى گۆڕانکارى کۆمەڵایەتى و گەشەپێدانى هەرێمى ٢٠٢٢، لەشارى دهۆک بەڕێوەچو.
وەزارەتى خوێندنى باڵا پڕۆژەی بۆردی ڕاوێژکاریی خوێندنى باڵا و کەرتى تایبەت و پیشەسازی ڕادەگەیەنێت
لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە فەرمی دەستپێکردنى پڕۆژەی بۆردی ڕاوێژکاریی خوێندنى باڵا و کەرتى تایبەت ڕادەگەیەنرێت.
بۆ چارەسەری کێشەکانیان وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی چەرمووی کرد
بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەى ناونیشانى پیشەیی خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى چەرموو، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى سهردانی زانكۆی چهرمووی كرد.
٢٨٤ قوتابی لە کۆليژەکانی زانکۆی جیهانی دهۆک دەرچوون
لە ڕێوڕەسم و ئاهەنگى شەشەمین خولى دەرچوانى زانکۆى جیهان – دهۆک لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢)دا، ٢٨٤ دەرچوو لە چوار کۆلێژ و نۆ بەشى جیاجیا بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان لەو زانکۆیە پێ بەخشرا.