وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەی مامۆستایانى زانکۆکانی هەرێمى کوردستان، کار دەکات بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لەنێو خوێندکاران و قوتابیان بۆ مەترسیەکانى بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر لە کۆمەڵگەدا.
هەواڵەکان
٣هەزار ٤٥٣ قوتابی ل زانکۆیا پۆلیتهکنیکی یا دهۆک دهرچوون
ئاهەنگا گەرا یازدێ بۆ 3453 دەرچویێن سالا خواندنێ (2022- 2023) ل یاریگەها یانەیا دهۆک یا وەرزشى ب ئامادهبونا وهزیرێ خۆاندنا بڵند و ڤهکۆلینێن زانستی هاته گێران.
وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمى کوردستان و ئەردەن هەماهەنگى دەکەن
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە کونسوڵى گشتى ئەردەن. لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەى پەرەپێدانى پرۆژە ئەکادیمیەکانى نێوان هەردوولا کە وابڕیارە ساڵى داهاتوو دیدارى هاوبەشى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن ئەنجام بدرێت.
کۆنفرانسى پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان ئەنجام دەدرێت
بەبەشدارى شارەزایانى نێودەوڵەتى و ناوخۆیی، کۆنفرانسى پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (2) پۆست لە (زانکۆى کۆیە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت.
هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ١٠٪ - ٢٠٪ داشکێنرا
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت "بۆ ئەمساڵیش داشکانى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەردەوامە، لە پاڵ ئەم داشکانەشدا دەبێت زانکۆکان هاوکاری زیاتری خوێندکاران بکەن".
وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى تەندروستى، کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کۆلێژى پزیشکى زانکۆى گەرمیان دەدەن
بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانی کۆلێجى پزیشکى زانکۆى گەرمیان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى تەندروستى، چەند بڕیارێکیان خستە بوارى جێبەجێ کردنەوە.
ب ئامادەبوونا وەزیرێ خواندنا بلندو ڤەكۆلینێن زانستی، زانکۆیا دهۆک پلانا ستراتیژی رادگەھینیت
ب ئامادەبوونا وەزیرێ خواندنا بلند و ڤەكۆلینێن زانستی پلانا ستراتیژی یا زانكۆیا دھۆك بۆ سالا (٢٠٢٣) هەتا (٢٠٣٨) ھاتە راگەھاندن.
خوێندنی باڵاى هەرێم و عێراق تاووتوێی پشکی هەرێمیان لەو سکۆلەرشیپانە کرد کە پێشکەشی عێراق دەکرێن
بەئامانجى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان و پتەوکردنى نەخشەڕێى پێکەوەکارکردن، وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى بریکارى وەزارەت سەردانى بەغدادى کرد و لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ٧٠ کورسى وەک سکۆلەرشیپى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە روسیا ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی روسیای فیدرال (٧٠) کورسی خوێندنى وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە.