Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا سەرجەم بۆنە و چالاکییە زانستییەکان لە زانکۆکانى کوردستان ڕادەگرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا ماتەمینى سەرتاسەرى لەسەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان ڕادەگەیەنێت و چەند بڕیارێکیش لەبارەى بۆنەو چالاکییە زانستییەکان لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەردەکات.

بە خستنەڕووى سیسته‌مە ئەلیکترۆنییەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتى هایتێکس بەشدارە

وەزارەتى خوێندنى باڵا بە مەبەستى ئاسانکارى و کەمکردنەوەى ڕۆتین لە دامەزراوەکانیدا، سیسته‌مى ئەلیکترۆنى جێبەجێ دەکات، بۆ ئەم مەبەستە لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتى هایتێکس بۆ تەکنەلۆجیا سیسته‌مە ئەلیکترۆنییەکانى دەخاتەڕوو.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی: زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان هاوبەشى گرنگن بۆ ڕیفۆرم و گۆڕانکارى

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند  پێویستە زانکۆکانى کوردستان ببنە سەرچاوەى پاراستنى ڕەسەنایەتى و بەهاکانى پرۆسەى خوێندن، بەشێوەیەک خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەى زانستی لەسەر بنەمای کواڵێتى و بونیادنانی  کارامەیى و پەرەپێدانی توانای داهێنان بێت.

وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی ڕاهێنان ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامودەزگاکانى ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى هیندستان ژمارەیەک خولی ڕاهێنانى جۆراو جۆر بۆ ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەکاتەوە. 

وەزیرى خوێندنى باڵا: بڕى ١ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، بۆ پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستى تەرخان دەکەین

بەمەبەستى پەرەپێدانى زیاترى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە کوردستان و بایەخدان بە توێژەرانى زانکۆکان بڕی یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن  دینار، بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى تەرخان کرا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ستراتیجی پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی ئامادە دەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادەکردنى پڕۆژەى (بۆردى ڕاوێژکارى ئەکادیمى و پیشەسازى) بۆ بەستنەوەی زیاتری ئەکادیمیا و ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی خوێندن بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و کەرتەکانى تایبەت و پیشەسازی ڕادەگەیەنێت.

وەزیرى خوێندنى باڵا: بۆ خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى، سوود لە ئەزموونى زانکۆکانى ئێران وەردەگرین

وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هەماهەنگى زانستی و ئەکادیمی ئێمە لەگەڵ زانکۆ ئاست بەرزەکانی ئێران لە ئاستێکى باشدایەو مەبەستمانە بۆ ڕیفۆرم لە خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى سوود لە ئەزموونەکانیان وەربگرین.

وەزارەتى خوێندنى باڵا نۆزدە پۆست لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەیه‌نێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سه‌ڵاحەدین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیه‌نێت.

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ تیمی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمی کوردستان کۆبۆوە

وەزیرى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: دواى تێپەڕبوونى سێ ساڵ لە تەمەنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کاتیەتى هەڵوەستە و هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەو کارانە بکەین کە لە چوارچێوەى پلانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان دیارى کراوە

خەڵاتى ڕێزلێنان بە ١١٩ مامۆستای خانەنشین و پرۆفیسۆر لە زانکۆى سەڵاحەددین بەخشرا

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت ماندووبوون و شەونخوونى مامۆستایانى خانەنشینى زانکۆکانى کوردستان، لەلایەن حکومەتى هەرێم جێگەى فەخر و شانازییە.